Job details
Description
📢 هەلی کار | شێفی سەرەکی (Head Chef) 📍 شوێنی کار: هەولێر 💼 جۆری کار: تەواو کات (Full-Time) ڕەگەز: مێ ✅ ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: - بەڕێوەبردنی تەواوی کاروباری چێشتخانە و ڕێکخستنی تیمی چێشتخانە. - ئامادەکردنی خواردنی شەرقی و بە تایبەتی خواردنی کوردەواری بە کوالێتیی بەرز. - دروستکردن و نوێکردنەوەی مێنیو بە پێی پێداویستی بازاڕ. - چاودێریکردنی کوالێتی خواردن و جێبەجێکردنی ستانداردەکانی پاکوخاوێنی. - بەڕێوەبردنی کڕینی کەرەستە، کۆگا و کەمکردنەوەی بەفیرۆچوونی خواردن. - ڕاهێنان و سەرپەرشتی شێفەکان و ئەندامانی تیم. 🎯 مەرجەکان: - ئەزموونی کار لە بواری شێفایەتی (باشترە ٥ ساڵ یان زیاتر). - شارەزایی تەواو لە خواردنی شەرقی و کوردەواری. - توانای بەڕێوەبردنی تیم و چارەسەرکردنی کێشەکان. - توانای کارکردن لە ژێر فشار و پاراستنی کوالێتی. - ئەخلاقی پیشەیی، بەرپرسیاری و حەزی فێربوون. 📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن: CV ـەکەتان بۆ ئەم ژمارانەی خوارەوە بنێرن. ئەگەر CV ـتان نییە، تەنها لە WhatsApp نامە بنێرن و ناونیشانی کار (Head Chef) بنووسن. 📞 0750 077 79 07 📞 0774 777 79 07