Job details
Description
هەلی کار: ئەندازیاری نەخشەسازیی ستیل (Tekla Structures) پێویستمان بە ئەندازیارێکی لێهاتوو و بەئەزموون هەیە بۆ کارکردن بە شێوازی سەربەخۆ (Freelance) لە بواری نەخشەسازی و وردەکاریی پێکهاتەی ستیل (Steel Structure Detailing). مەرج و تواناکانی پێشکەشکار: * پسپۆڕی لە بەرنامەی (Tekla Structures): هەبوونی شارەزاییەکی تەواو لە بەشی مۆدێڵینگ(modeling) و نەخشەکێشان (Drawing) و وردەکاری (Detailing). * جۆری نەخشەسازی: تەرکیزی سەرەکی کارەکان لەسەر ئامادەکردنی نەخشەی گشتی پێکهاتەکانە (Structure Set Drawings)، نەک نەخشەی ناو کارگە (Shop Drawings). * ئەزموونی کارکردن: هەبوونی ئەزموونی پێشینە و پاشخانێکی بەهێز لەم بوارەدا مەرجێکی سەرەکییە. * شوێنی نیشتەجێبوون: باشترە پێشکەشکار دانیشتووی شاری سلێمانی بێت. * شێوازی کارکردن: بە شێوەی سەربەخۆ / ئازاد (Freelance). شێوازی پێشکەشکردن: لە کاتی هەبوونی مەرجەکانی سەرەوەدا، تکایە (CV) و نموونەیەک لە کارەکانی پێشووت بنێرە بۆ ئەم ژمارەیەی خوارەوە لە ڕێگەی واتسئاپ (WhatsApp): * ژمارەی واتسئاپ:07712292882