Job details
Architect
Description
کۆمپانیای سولی هیڵز لە شاری سلێمانی، پێویستی بە دامەزراندنی ئەندازیارێکی تەلارساز هەیە بەم مەرج و تایبەتمەندییانەی خوارەوە:
:ئەرک و بەرپرسیارییەکان
* دیزاین و کێشانی نەخشەی تەلارسازی (Architectural Design) بۆ پڕۆژە نیشتەجێبوون، تجاری و خزمەتگوزارییەکان.
* ئامادەکردنی نەخشەی ورد و پێشکەوتوو (2D & 3D Drawings) و ڕەندەر.
* چاودێریکردنی جێبەجێکردنی کارە تەلارسازییەکان لە شوێنی پڕۆژە بۆ دڵنیابوون لەگونجانی لەگەڵ نەخشە پەسەندکراوەکان.
* هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئەندازیارانی مەدەنی، کارەبا، میکانیک و کۆنتراکتەرەکان بۆ یەکخستنی کارەکان.
* هەڵبژاردنی کەرەستە و ماددە سازییە گونجاوەکان لەڕووی کوالێتی، نرخ و جوانییەوە.
* ئامادەکردنی ڕاپۆرتی مانگانە لەسەر پێشکەوتنی کارەکانی پڕۆژە.
* چارەسەرکردنی کێشەی دیزاین و تەکنیکییەکان لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەدا.
* بەدواداچوونی کاتبەندیی کارەکان و دڵنیابوون لە تەواوبوونی پڕۆژە لە کاتی خۆیدا.
* تێگەیشتن و شارەزایی لە سپێسیفیکەیشن و کۆدەکانی بیناسازی.
* توانای کارکردن بە شێوەی تاکەکەسی و تیم لە پڕۆژەدا.
: پێداویستییەکان
* بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری تەلارسازی (Architectural Engineering).
* ئەزموونی پێشووی گونجاو لە بواری دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژەدا.
* شارەزایی تەواو لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی دیزاین و ئەندازیاری وەکو:
* AutoCAD
* Revit
* SketchUp
وردەکاری کارکردن:
شێوازی کارکردن: Full-time (دەوامی تەواو).
مووچە: دوای چاوپێکەوتن و بەپێی ئەزموون و لێهاتوویی دیاری دەکرێت.
شوێنی کار: سلێمانی - سەر ڕێگای هەواری شار، پشتی بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی.
چۆنیەتی پێشکەشکردن:
ئەگەر خوازیاریت و مەرجەکانی سەرەوەت تێدایە، دەتوانیت سی ڤی (CV) یەکەت بنێریت بۆ +964 0771 105 1664.
تێبینی: تەنها ئەو بەرێزانە پەیوەندییان پێوە دەکرێت کە مەرجەکانیان تێدایە