Job details
Description
هەلی کار قوتابخانەی فەڕەنسی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە پێویستی بە دامەزراندنی کارمەندی لێهاتوو، چالاک و بەئەزموون هەیە بۆ ئەم پۆستانەی خوارەوە بۆ ساڵی خوێندنی نوێ: پۆستە داواکراوەکان: ١. بەڕێوەبەری دایەنگە (پێویستە ئەزموونی لە بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی منداڵاندا هەبێت). ٢. پەرستار (خاوەن بڕوانامەی پەرستاری و ئەزموونی کارکردن ). ٣. شێف / چێشتلێنەر (بۆ ئامادەکردنی ژەمی تەندروست بۆ منداڵان و خاوەن ئەزموونی پاکوخاوێنی باڵا). ٤. یاریدەدەری شێف (بۆ هاوکاریکردنی شێف لە ئامادەکارییەکان و ڕێکخستنی چێشتخانەدا). ٥. دایەن (بۆ چاودێریکردن و گرنگیپێدانی منداڵانی خوار تەمەن سێ ساڵ). ٦. یاریدەدەری باخچە (بۆ هاوکاریکردنی مامۆستایان لە ڕێکخستنی پۆل و چالاکییەکانی منداڵاندا). مەرجە گشتییەکان: * هەبوونی ئەزموونی پێشوو لە پۆستی داواکراودا. * پابەندبوون بە مەرجەکانی تەندروستی، پاکوخاوێنی و سەلامەتی. * توانای کارکردن لەژێر فشار و کارکردن وەک یەک تیم. * زانینی زمانی بیانی (فەڕەنسی یان ئینگلیزی) وەک خاڵی بەهێز سەیر دەکرێت. شێوازی پێشکەشکردن: ئەو بەڕێزانەی ئارەزووی پێشکەشکردنیان هەیە و مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن سیڤی (CV) خۆیان بنێرن بۆ ئیمەیڵی فەرمی قوتابخانە: 📧 [email protected] یان لە ڕێگەی نامەی واتسئەپ (WhatsApp) بۆ ئەم ژمارەیە: 📞 07722140833 #All_Kurdistan_Jobs