Job details
Description
هەلی کار: پێویستیمان بە کارگوزارێکی بەتوانا و بەئەزموون هەیە پەیمانگاکەمان لە شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت کە پێویستی بە کارگوزارێکی بەتوانا، چالاک و بەئەزموون هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری پاککردنەوە و سەرپەرشتی کافێی پەیمانگا. مەرجەکانی وەرگرتن: ئەزموونی کار: خاوەن ئەزموونی پێشوو بێت لە کاروباری پاککردنەوە و کارکردن لە کافێ یان ڕێستۆرانت. شوێنی نیشتەجێبوون: ماڵی لە نزیک فلکەی زراعە بێت (بۆ ئاسانی هاتووچۆ). سیفات: کەسێکی ڕێکپۆش، پاکوخاوێن، و بەرپرس بێت لە بەرامبەر کارەکانیدا. زانیارییەکانی کار: کاتی کارکردن: ١٢ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا. ڕۆژانی کارکردن: ٦ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا (١ ڕۆژ پشوو). مووچەی مانگانە: ٦٠٠,٠٠٠ (شەشسەد هەزار) دیناری عێراقی. سەرەکیترین ئەرکەکان: ڕاگرتنی پاکوخاوێنی هەموو بەشەکانی پەیمانگا. بەڕێوەبردن و فرۆشتنی خواردن و خواردنەوەکان لە کافێی پەیمانگا بە شێوازێکی ڕێکخراو. شێوازی پەیوەندیکردن: ئەو کەسانەی مەرجەکانیان تێدایە و ئارەزوومەندن، دەتوانن لەرێی ئەم وەتسئاپەوە زانیارەکانتان بۆمان بنێرن: (07509440301)