Job details
Description
📢 **هەلی کار – بەڕێوەبەری کارگێڕی و هاوئاهەنگی** 🏢 **شوێنی کار:** سلێمانی – نزیک شاری دەروازە 🕘 **جۆری کار:** تەواو کات (Full-Time) 📅 **ڕۆژانی کار:** شەممە تا پێنجشەممە **✅ مەرجە سەرەکییەکان** بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی بازرگانی (Business Administration) یان بوارێکی پەیوەندیدار. شارەزایی تەواو لە زمانی **کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی**. لێهاتوویی لە پەیوەندی، هاوئاهەنگی، بەڵگەنامەسازی و شوێنکەوتنی کارەکان. توانای ئامادەکردنی ئیمەیڵی فەرمی، ڕاپۆرت، پێشکەشکردن (Presentation) و بەڵگەنامە فەرمییەکان. شارەزایی باش لە کۆمپیوتەر، بە تایبەتی: ** Microsoft Word، Excel، PowerPoint، Email، PDF** و ڕێکخستنی فایلەکان. ڕێک و پێک، وردبین، پابەند و توانای کارکردن لەگەڵ بەشە جیاوازەکان. **⭐ مەرجە پێشنیارکراوەکان** ئەزموونی پێشووتر لە کارگێڕی، هاوئاهەنگی، بەڵگەنامەسازی یان بەڕێوەبردنی ئۆفیس. توانای پەیوەندی فەرمی لەگەڵ لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان. هەستی بەرپرسیارێتی، پاراستنی نهێنی و نوێنەرایەتی کۆمپانیا. توانای کارکردن لە ژێر فشار و شوێنکەوتنی وردی ئەرکە پێسپێردراوەکان. 💰 **مووچە** مووچە لە کاتی چاوپێکەوتندا، بە پشتبەستن بە لێهاتوویی و ئەزموونی کاندید، دیاری دەکرێت. 📩 **شێوازی داواکردن** ئەگەر ئارەزوومەندی، تکایە **CV** ـەکەت بنێرە بۆ: **[email protected]** **تکایە ناونیشانی ئەم کارە لە Subject ـی ئیمەیڵەکەدا بنووسە:** **Business Administration & Coordination Officer** #هەلی_کار #سلێمانی #Business_Administration #Coordination_Officer #Administration #Office_Management #FJK