Job details
Description
هەلی کار بۆ ( سلێمانی ٫ هەولێر) بۆ ڕەگەزی: نێر کۆمپانیایەکی پۆستە و گەیاندنی ناوخۆیی پێویستی بە دوو سەرپەرشتیاری یان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری زۆر کارامە هەیە بۆ لقی سلێمانی و هەولێر بەم مەرجانەی خوارەوە. تێبینی: ✅هەوڵ بدە لەگەڵ سیڤیەکەتدا چەند دێڕێک لەسەر ئەزموونت بۆ ئەم هەلی کارە بنوسیت. ✅هەوڵ بدە تا دەکرێت با سیڤیەکەت بە زمانی کوردی یان عەرەبی بێت ✅زانینی زمانی عەرەبی هەلی زیاتر دەبێت. 1️⃣تەمەنی لە ٣٥ ساڵ کەمتر نەبێت. 2️⃣بەلایەنی کەمەوە ٣ ساڵ ئەزموونی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیاری تیمی گەورەی هەبێت. 3️⃣کەسێکی کارامە و زمان پاراو و کۆمەڵایەتی و خاوەن بڕیار و بە سەلیقە و ورد لە بیرکردنەوە و ڕێکخستنی کارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان. 4️⃣توانایەکی باشی لە بەڕێوەبردنی کارمەندەکانی بەردەستی هەبێت لە ڕێک خستن و ئاراستەکردنیان. 5️⃣توانای دابینکردنی دەستی کار و هێنانی کارمەندی شیاوی هەبێت بۆ شوێنی شیاوی خۆیان. 6️⃣توانایەکی باشی هەبێت لە ڕێکخستنی کارەکان و دابەشکردنیان و بەخێرایی خاڵە لاوازەکان دیاری بکات و چارەسەریان بکات بە بەکارهێنانی سیستمی پاداشت و سزا تاوەکو کۆنترۆڵی تەواوی کارمەندەکان بکات. 7️⃣سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەبەری بەشەکانی کۆمپانیا کە بتوانێت لەڕێگەیانەوە ڕۆژانە ئاگاداری ورد و درشتی کارەکانی کۆمپانیا بێت. لەڕێگەی کۆبونەوە و لێپرسینەوەی بەردەوام لەگەڵیان. 8️⃣توانای بەکارهێنانی کۆمپیوتەری زۆر باشبێت بۆ ئەوەی لەڕێگەی سیستمی کۆمپانیاوە ئاگاداری کێشەی ئۆردەرەکان و بەشداربوانبێت. 9️⃣موچەی ئەم هەلی کارە لە یەک ملیۆن کەمتر نابێت. سیڤیەکانتام بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە [email protected]