Job details
Description
📢 ڕاگەیاندنی کار | نوێنەری فرۆشتن (Sales Representative) یەکێک لە کڕیارەکانی کۆمپانیای دەرجە بۆ دامەزراندن، کە کۆمپانیایەکی پسپۆڕە لە چارەسەرەکانی پاکێجینگ و کەرەستەی پێچانەوە بۆ ڕێستورانت و کافێکان، پێویستی بە نوێنەری فرۆشتن هەیە بۆ بەشداریکردن لە تیمی فرۆشتن لە هەولێر. 📍 شوێن: هەولێر 💼 بەش: فرۆشتن (Sales) 🕐 جۆری کار: تەواوی کات (Full-Time) ⏰ کاتژمێری کار: بە شێوەیەکی گونجاو بەپێی خشتەی سەردانەکان 💼 ئەزموون: ١–٢ ساڵ 💰 مووچە: ٦٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی 💵 کۆمسیۆن: کۆمسیۆنی فرۆشتنی بەردەوام و باش 🔹 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: - دۆزینەوە و ڕاکێشانی کڕیاری نوێ و دروستکردنی پەیوەندییەکی درێژخایەن لەگەڵیان. - ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی ڕۆژانە لە ناو شاری هەولێر. - پێشکەشکردنی چارەسەرە گونجاوەکانی پاکێجینگ بەپێی پێویستییەکانی ڕێستورانت و کافێکان. - ئامادەکردنی نرخنامە و بەدواداچوون بۆ کڕیارەکان تا تەواوبوونی مامەڵەکە. - بەدەستهێنانی ئامانجە مانگانەکانی فرۆشتن. - نوێکردنەوەی بەردەوامی زانیارییەکانی کڕیاران و ڕاپۆرتی سەردانەکان. - هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ تیمی ئۆپەریشن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی داواکارییەکان بە شێوەی دروست. - نوێنەرایەتیکردنی کۆمپانیا بە شێوەیەکی پیشەیی لەبەردەم کڕیاران. 🔹 مەرجەکان: - شارەزایی لە زمانی کوردی و عەرەبی. - ئەزموونی پێشووتر لە بواری فرۆشتن. - ئەزموون لە بواری خواردن، پاکێجینگ یان چاپ پێشینەیەکی باشە. - هەبوونی ئۆتۆمبێل یان هاتوچۆی تایبەت. - توانای بەهێز لە پەیوەندیکردن، قایلکردن و دانوساندن. - توانای کارکردنی مەیدانی و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی فرۆشتن. 🎁 سوودەکان: - 💵 کۆمسیۆنی فرۆشتنی باش. - 🏆 بۆنەس و پاداشت لە کاتی بەدەستهێنانی ئامانجەکان. - 📈 دەرفەتی گەشە و پەرەپێدانی پیشەیی. 📩 شێوازی پێشکەشکردن: بۆ پێشکەشکردن، تکایە CV ـەکەت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بنێرە: "پێشکەشکردن بۆ کارەکە" (https://careers.darjah-iq.com/careers/job/c7c67455-f7a7-4272-a30c-7e2d30ab7420) ⚠️ تێبینی: تەنها پەیوەندی بەو کاندیدانەوە دەکرێت کە مەرجەکانی کارەکەیان پڕ کردبێتەوە.