Back to jobs

Description

📢 هەلی کار Job Vacancy کۆمپانیایەکی گەورە لە سلێمانی بەدوای کاندیدێکی شارەزا و بەرپرسیار دەگەڕێت بۆ ئەم بەشەی خوارەوە: - کارمەندی فرۆشتن (Sales Officer) 💼 جۆری کار: ناو ئۆفیس 🔹 ئەرک و بەرپرسیارییەکان: * پەیوەندیکردن بە کڕیارەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان. * دۆزینەوەی کڕیاری نوێ و دروستکردنی دەرفەتی نوێی فرۆشتن. * بەدواداچوون بۆ داواکاری کڕیارتا تەواوبوونی مامەڵەکە. * پەرەپێدان و پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. * ئامادەکردن و ناردنی پێشنیارەکانی فرۆشتن. * دانوستاندن لەسەر نرخەکان و هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە گرێبەستی فرۆشتن. * هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی لۆجستیک بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی داواکارییەکان لە کاتی خۆیدا. * بەدواداچوون بۆ پرسیار و داواکارییەکانی کڕیار، پارەدان و پشتگیری دوای فرۆشتن. * ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و مانگانەی فرۆشتن. * بەدواداچوون لەگەڵ کڕیار تا تەواوبوونی تەواوی پرۆسەی فرۆشتن. 🔹 مەرج و کارامەییەکان: * لایەنی کەم ٢ ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری فرۆشتن (Sales)، مارکێتینگ یان بوارێکی پەیوەندیدار. * زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت، لە نووسین و قسەکردندا. * بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بزنس، مارکێتینگ، بەڕێوەبردنی بازرگانی یان بوارێکی پەیوەندیدار. * توانای دروستکردن و پاراستنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ کڕیاران. * توانای دانوستاندن، قایلکردنی کڕیار و کۆتاییهێنان بە مامەڵە. * توانای کارکردن بە ئامانجی فرۆشتن و کارکردن لەژێر فشار. * شارەزایی لە Microsoft Office ، بە تایبەتی Excel، Word و Outlook. * توانای کارکردن بە شێوەیەکی تیم 📌 گشتی: کاندیدەکان دەبێت کەسێکی بەرپرسیار، پابەند بە کات، فێرخواز و خاوەن ئەخلاقی پیشەیی بن. 📩 تکایە CV ـەکانتان بنێرن بۆ ئەم ژمارەیەی خوارەوە: 📞[ 0770 374 0303] تێبینی: تکایە لەگەڵ نارنی CV ئاماژە بدە بە پۆستی دیاری کراو.