Back to jobs

Description

📢 هەلی کار Job Vacancy کۆمپانیایەکی گەورە لە سلێمانی بەدوای کاندیدێکی شارەزا و بەرپرسیار دەگەڕێت بۆ ئەم بەشەی خوارەوە: - بەڕێوبەری ژمێریاری (Accounting Manager) 💼 جۆری کار: ناو ئۆفیس 🔹 ئەرک و بەرپرسیارییەکان: * چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی بەشی ژمێریاری * دڵنیابوون لە دروستی تۆمارکردنی مامەڵە داراییەکان * ئامادەکردنی ڕاپۆرتە داراییە مانگانە و ساڵانەکان * چاودێریکردنی حیسابەکانی قەرزی کڕیار و قەرزی کۆمپانیا * چاودێریکردنی ڕەوتی پارە و هاوتاکردنەوەی حیسابی بانک * چاودێریکردنی پسووڵە، پارەدان و بەڵگەنامە داراییەکان * ئامادەکردنی بودجە و شیکردنەوەی دارایی * چاودێریکردنی داخستنی حیسابی مانگانە و ساڵانە * هاوکاری لەگەڵ پشکنەری دارایی و بەشەکانی تری کۆمپانیا * بەڕێوەبردن و ڕێبەرایەتی تیمی ژمێریاری 🔹 مەرج و کارامەییەکان: * بەکالۆریۆسی ژمێریاری، دارایی یان بواری پەیوەندیدار * لایەنی کەم ٥ ساڵ ئەزموونی ژمێریاری، لەوانەش ئەزموونی بەڕێوەبردن * شارەزایی باش لە ئێکسڵ و سیستەمەکانی ژمێریاری * زانیاری باش لە ڕاپۆرتکردنی دارایی و بنەماکانی ژمێریاری * توانای شیکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە * توانای بەڕێوەبردنی تیم و کارکردن لە ژێر فشار * زمانی کوردی و عەرەبی بە شێوەی باش پێویستە * بڕوانامەی ACCA / CPA / CMA یان بڕوانامەی پەیوەندیدار 📌 گشتی: کاندیدەکان دەبێت کەسێکی بەرپرسیار، پابەند بە کات، فێرخواز و خاوەن ئەخلاقی پیشەیی بن. 📩 تکایە CV ـەکانتان بنێرن بۆ ئەم ژمارەیەی خوارەوە: 📞[ 0770 374 0303] تێبینی: تکایە لەگەڵ نارنی CV ئاماژە بدە بە پۆستی دیاری کراو.