Job details
Description
کۆمپانیای زلیۆن بۆ خزمەتگوزاری نەوت-سنووردار هەلی کار ڕادەگەیەنێت بۆ پۆستی ژمێریار لە ڕەگەزی مێ بەپێی ئەو داواکاری و پێویستیانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. ناونیشانی کار: ژمێریار ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: 1. چاودێری کردن و ئەنجامدانی کارەکانی سندوق و ژمارە بانکییەکان و مکتب داراییەکان و پسوڵە و داتا و پەڕاوە داراییەکان 2. پاسادانی ژمێریاری ڕۆژانە و مانگانە و ساڵانە داواکارییەکان: 1. دانیشتووی سلێمانی بێت 2.هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت پەیوەست بە کاری ئاماژە بۆکراو 3. ئەزموونی کارکردنی لە ئاماژە بۆکراودا هەبێت 4. شارەزایی تەواوی لە سیستم و بەرنامە داراییەکان هەبێت وەک (الأمین) ووردەکارییەکانی کارەکە: 1. ڕەگەز: مێ/نێر 2. شوێنی کار: پارێزگای سلێمانی- ناوچەی پیشەسازی عەربەت 3. مووچە: لە دوای چاوپێکەوتن دیاریدەکرێت تێبینی: -کارخواز پێویستە سیڤی بنێرێت بۆ ناونیشانی ئەم ئیمەیڵە ([email protected]). -تکایە ناونیشانی کار لە سەبجێکتی ئیمەیلەکەتدا بنووسە. -تکایە بە ووردی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی کارەکە بخوێنەرەوە پێش پێشکەش کردنی سیڤییەکەت. -تەنها پەیوەندی بەو کارخوازانەوە دەکرێت کە زۆربەی داواکارییەکانی کارەکەیان تێدایە.