Job details
Description
هەلی کار بۆ ئەندازیاری کارەبا و میکانیک لە سلێمانی ناونیشانی كار : ئەندازیاری فرۆش ڕەگەز : نێر و مێ كاتی كاركردن : شەش ڕۆژ لە هەفتەیەكدا ئەرک و لێپرسراوێتی : 1. هەماهەنگی و هاوكاری كردنی تیمی فرۆش و تیمەكانی دیكەی كارگە. 2. كاركردنی بەپێی پلانی فرۆش و ماركێتین وە لێكۆڵینەوە لە داواكاریەكان بۆ بەرهەم و 3.خزمەتگوزاریەكانی كۆمپانیا و هەڵسەنگاندنی ئۆفەر 4.دروستكردنی پەیوەندی و هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ كڕیاران 5.ئامادەکردنی راپۆرتی ڕۆژانە و هەفتانە و مانگانە 6. دانانی پلانی فرۆش و ستراتیژیەكانی فرۆش. مەرجەکان : 1.شارەزایی باشی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیتەردا بە تایبەت بەرنامەکانی دیزاین و ئۆفیسدا 2.ڕێک پۆش و ئەتەکێتی قسەکردن و شێوازی ڕازیکردنی کریاری باش بێت 3.توانای قسەكردن و نوسین باشی بە زمانەكانی ئینگلیزی عەرەبی و كوردی هەبێت 4.بڕوانامەى بەكالۆریۆس لە بەشی کارەبا یان میکانیک یان بەشێكی پەیوەندیداردا. 5. كارامەیى باش لە دانوستان و مامەڵەكردن لەگەڵ کڕیاردا 6. توانای باش لە چارەسەركردنى كێشە 7. باشترە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی پێبێت و مۆڵەتی شۆفێری هەبێت. شوێنی كار : سلێمانی - تانجەرۆ لەکاتی پێویستدا سەردانی کردنی پرۆژەکانی ناوشار و هەموو شارەکانیتری عێراق شێوازی ناردنی C.V تەنها لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە دەبێت گەر بەڕێزت پێتوایە لەگەڵ ئەم هەلی کارەدا دەگونجێیت ئەوا سیڤی بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە ( [email protected] ) وە تکایە لە سەبجێکت بنوسە ( فرۆش یان Sales )