Back to jobs

Description

🚨 ڕاگەیاندنی کار | بەڕێوەبەری فرۆشتن (مێ) 🏢 کۆمپانیای Shadow Elite پێویستی بە بەڕێوەبەری فرۆشتن هەیە کە خاوەن کەسایەتییەکی سەرکردە بێت و ئەزموونێکی بەهێزی لە بەڕێوەبردنی تیمی فرۆشتن و بەدەستهێنانی ئامانجەکاندا هەبێت. 🎯 مەرجەکان: • ئەزموونی کاری کەمتر نەبێت لە ٥ ساڵ لە بواری فرۆشتندا. • ئەزموونی پێشتری لە پلەی بەڕێوەبردن یان سەرکردایەتیکردن لە بواری فرۆشتندا هەبێت. • ئەزموونی لە سەرکردایەتیکردن و پەرەپێدانی تیمی فرۆشتن و بەدواداچوونی ئاستی کارکردن هەبێت. • توانای داهێنان و جێبەجێکردنی پلن و ستراتیژییەکانی فرۆشتنی هەبێت. • ئەزموونی لە KPI، شیکردنەوەی ئەنجامەکان و ڕاپۆرتەکانی فرۆشتندا هەبێت. • توانایەکی بەهێزی لە دانوستانکاریکردن، ڕقەبەری (قەناعەتپێکردن) و ئەنجامدانی گرێبەستەکاندا هەبێت. • توانای مەشقپێکردن، هاندانی تیم و بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتووییەکانیانی هەبێت. • کەسایەتییەکی سەرکردە، ڕێکخراو، بڕیاردەر و جیددی بێت. • پێشینە دەدرێت بەوانەی ئەزموونیان لە فرۆشتنی ئۆنلاین، سەنتەری پەیوەندییەکان (Call Center) و بەڕێوەبردنی تیمی فرۆشتن لە دوورەوە (عن بُعد) هەیە. 💼 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: سەرکردایەتیکردنی بەشی فرۆشتن، دیاریکردنی ئامانجەکان، بەڕێوەبردن و هەڵسەنگاندنی تیم، پەرەپێدانی میکانیزمەکانی فرۆشتن، شیکردنەوەی ئاستی کارکردن، و دەستەبەرکردنی بەدەستهێنانی ئەنجامەکان و زیادکردنی داهات. 📍 شوێن: هەولێر 💰 مووچە: دەستپێدەکات لە ١,٠٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی بەرەو سەرەوە، بەپێی ئەزموون، لێهاتوویی و دەستکەوتەکان. ⚠️ تێبینی: ئەو داواکارییانەی کە ئەزموونیان لە ٥ ساڵ کەمتر بێت لە بواری فرۆشتندا، سەیر ناکرێن. 📩 بۆ پێشکەشکردن: سیڤی (CV) بنێرە و تێیدا ڕوونی بکەرەوە: ساڵانی ئەزموون | پلەکانی پێشوو | قەبارەی ئەو تیمانەی بەڕێوەت بردبوون | بەرزترین دەستکەوتەکانی فرۆشتن 📧 [email protected] 📞 +964 774 677 0999