Back to jobs

Description

خاوەن کار: FJK جۆری کار: سەرپەرشتیاری بەشی موڵکایەتی شوێن: سلێمانی – نوسینگەی سەرەکی ئەرکەکان: سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی گەراج، بینا و دوکانەکان، چاودێریکردنی داهات، خەرجی و مەسروفاتی موڵکەکان، بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی کارمەندان، مامەڵەکردن لەگەڵ تاپۆ، باج، شارەوانی و فەرمانگە حکومییەکان، هەماهەنگی لەگەڵ بەشی یاسایی بۆ گرێبەست و کرێدان، چاودێریکردنی گرێبەستەکانی کرێ و پارەدانەکان، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی مانگانەی داهات و خەرج، چاودێریکردنی دۆخی موڵکەکان و چاکسازییەکان، هەڵسەنگاندن و پێشنیارکردنی موڵکی نوێ بۆ کڕین، فرۆشتن یان بەکرێدان، هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی دارایی، یاسایی و بەڕێوەبردن مەرجەکان: بەکالۆریۆس لە کارگێڕی، ژمێریاری یان بوارێکی پەیوەندیدار، کەمترین ٤ ساڵ ئەزموونی ڕاستەوخۆ لە نووسینگەی خانووبەرەیی/موڵکایەتی، شارەزایی لە بەڕێوەبردنی موڵک، کرێدان، کڕین و فرۆشتن، شارەزایی باش لە Microsoft Word و Excel و Internet، زمانی عەرەبی بە باشی و ئینگلیزی لە ئاستێکی باش، شارەزایی لە تاپۆ، باج و فەرمانگە حکومییەکان، توانای بەڕێوەبردنی تیم و چارەسەرکردنی کێشە، پەیوەندیکردنی باش و کەسایەتییەکی ڕێکخراو پەیوەندی: 0751 053 6968 (WhatsApp)