Job details
Description
جۆری کار: Cashier شوێن: هەولێر ڕەگەز: نێر ئەرکەکان: • وەرگرتنی پارە بە کاش یان کارتی بانکی. • ئەنجامدانی مامەڵەکانی کاش بە وردی و کارایی. • ژماردنەوەی هەموو بڕی پارەی وەرگیراو لەبەردەم پارەدەر. • تۆمارکردنی مامەڵەکانی ڕۆژانەی کاش لە سیستەم بەبێ دواخستن. • پشتڕاستکردنەوەی بڕی پارەی ناو سندوق لە سەرەتای هەر شەفتێک. • ڕێکخستن، ژماردن و پێچانەوەی دراو و دڵنیابوون لە دروستی بالانسی ڕۆژانە. • ئەنجامدانی دانانی پارە لە بانک یان وەرگرتنەوەی پارە بە پێی پێویستی کار و ڕێنمایی بەڕێوەبەری دارایی. • وەرگرتن یان گواستنەوەی پارە لە ڕێگەی ئۆفیسەکانی گواستنەوەی پەسەندکراو. • پاراستنی پارە و زانیارییە دارایییەکان بە نهێنی و سەلامەتی تەواو. • ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەری دارایی دەربارەی هەر جیاوازی یان کێشەی دارایی. • پاک و ڕێکخراو ڕاگرتنی شوێنی کار. • ئامادەکردن و ناردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی کاش. • مامەڵەکردنی پیشەیی و بەڕێزانه لەگەڵ کڕیاران و دابینکەران. • ئەنجامدانی هەر ئەرکێکی تری دیاریکراو لەلایەن بەڕێوەبەری دارایی. مەرجەکان: • بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە Accounting یان بوارێکی پەیوەندیدار. • ئەزموون لە بواری ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل ئیمتیازە. • شارەزایی لە یەکێک لە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی یان عەرەبی پێویستە. • ناوبانگ و متمانەپێکراوی باش، لەگەڵ References ـی پشتڕاستکراو. پەیوەندی: CV ـەکەت بنێرە بۆ: [email protected] (Subject: Cashier)