Job details
Description
خاوەن کار: کۆمپانیایەک (Automotive / Dealership) جۆری کار: Parts Advisor شوێن: دهۆک ڕەگەز: نێر ئەرکەکان: هاوکاری بەڕێوەبەری بەش و تیمەکە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لق. هاوکاری لەگەڵ تیمی Service و Workshop بۆ دابینکردنی پارچەکان بە کاتی خۆی. دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی باش و یەکگرتوو بۆ کڕیاران. هاوکاری لە چارەسەرکردنی سکاڵا و کێشەکانی کڕیاران. پابەندبوون بە ڕێنمایی و ستانداردەکانی کار. بەدواداچوون بۆ هەلی فرۆشتنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان. هەڵسەنگاندنی کار و بەکارهێنانی فیدباک بۆ باشترکردنی تواناکان. پاراستنی شێوازی پیشەیی و ڕووکاری گونجاو لە کاتی کاردا. پابەندبوون بە یاساکانی تەندروستی و سەلامەتی و پاراستنی کەلوپەل و ئۆتۆمبێل. پاک و ڕێکخراو ڕاگرتنی شوێنی کار، ئۆتۆمبێلەکان و جلوبەرگی کار. مەرجەکان: لانی کەم ٣ ساڵ ئەزموون؛ ئەزموونی کار لە Dealership پێشنیارکراوە. ئەزموون لە سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی Dealership و Inventory Software. وردبینیی بەرز لە بەدواداچوون و تۆمارکردنی Serial Number و Chassis Number. توانای بەهێز لە پەیوەندی و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی کڕیار یان Workshop. دیپلۆم یان بەکالۆریۆس لە Mechanical Engineering، Logistics، Business یان بوارێکی پەیوەندیدار. توانای هەڵگرتن و ڕێکخستنی پارچە ئۆتۆمبێلییە قورسەکان بە شێوەیەکی سەلامەت. شارەزایی لە کوردی و ئینگلیزی؛ عەرەبی زیادەیەکی باشە. پەیوەندی: CV ـەکەت بنێرە بۆ: [email protected] (لە Subject ئیمەیڵەکەدا بنووسە: Parts Advisor - Duhok)