Job details
Description
خاوەن کار: هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە جۆری کار: نوێنەری فرۆشتنی B2B شوێن: هەولێر ئەرکەکان: سەردانیکردنی کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ناساندنی هۆتێل و خزمەتگوزارییەکانی، دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ کڕیاری کۆمپانیاکان، پێشکەشکردنی ئۆفەر و پاکێجی تایبەت بە کۆمپانیاکان، ناساندنی هۆڵەکانی کۆبوونەوە، کۆنفرانس، سیمینار، بۆنەکان و چێشتخانەکانی هۆتێل، بەدواداچوون لەگەڵ کڕیارەکان بۆ گۆڕینی ئۆفەرەکان بۆ حجزکردن و ڕێکەوتنی بازرگانی، بەدیھێنانی ئامانجەکانی فرۆشتنی مانگانە و ساڵانە. مەرجەکان: ئەزموون لە بواری فرۆشتن و پەیوەندییە بازرگانی دا، توانای گفتوگۆکردن و ڕاکێشانی کڕیار، ڕووکار و ڕەفتاری پیشەیی، شارەزایی لە زمانەکانی کوردی و عەرەبی (ئینگلیزی و تورکی باشترە)، توانای سەردانیکردنی مەیدانیی کۆمپانیاکان. پەیوەندی: تەنها لە ڕێگەی نامەی واتسئەپەوە بۆ ئەم ژمارەیە: 07514483130