Job details
Description
خاوەن کار: خێزانێک جۆری کار: مامۆستای چاودێری خوێندنی قوتابی شوێن: هەولێر کاتی کارکردن: نزیکەی ٦ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا ئەرکەکان: ڕێکخستنی خشتەی ڕۆژانەی خوێندن، چاودێریکردنی ئەرک و وانەکانی قوتابی، بەدواداچوون بۆ بابەتەکانی خوێندن لەگەڵ مامۆستایانی تایبەت، ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کورت و هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنی قوتابی، ڕێگری لە کۆبوونەوەی وانە و ئەرکەکان، پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە یان هەفتانە بۆ خێزان. مەرجەکان: بەئەزموون و شارەزا بێت، ڕێک و پێک و بەرپرسیار بێت، ئارام و خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز بێت، توانای ڕێکخستن و چاودێریکردنی خوێندنی قوتابی هەبێت، بتوانێت بە شێوەیەکی جدی و بەردەوام بەدواداچوونی خوێندنی قوتابی بکات، باشترە کاندیدەکە خانەنشین، بەڕێوەبەری پێشووی قوتابخانە یان جێگری بەڕێوەبەری بێت، شارەزایی لە سیستەمی خوێندنی ئینگلیزی هەبێت. پەیوەندی: 07504071615