Back to jobs

Description

خاوەن کار: کارگەی ڕاک جۆری کار: ئەندازیاری فرۆش ( کارەبا یان میکانیک ) شوێن: سلێمانی – تانجەرۆ – کارگەی ڕاک کاتی کارکردن: شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا ئەرکەکان: هەماهەنگی و هاوکاریکردن لەگەڵ تیمی دیزاین و بەرهەمهێنان یان بەشەکانی تری کارگە بۆ تێگەیشتن لە داواکارییەکانی کار و پڕۆژە کارکردن بەپێی پلانی فرۆش و مارکێتینگ لێکۆڵینەوە لە پێداویستییەکانی کڕیاران و پێشنیارکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە گونجاوەکان دروستکردنی پەیوەندی و هاوبەشییە ستراتیژی لەگەڵ کڕیاران ئامادەکردنی ئۆفەر و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی کڕیار توانای تێگەیشتنی سەرەتایی لە بابەتە کارەبایی و میکانیکییەکان بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی پرسیار و کێشەکانی کڕیاران ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە هەفتانە و مانگانە بەشداریکردن لە دانانی پلانی فرۆش و ستراتیژییەکانی فرۆشتن مەرجەکان: بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی کارەبا یان میکانیک یان بەشێکی پەیوەندیدار شارەزایی باش لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە تایبەتی بەرنامەکانی ئۆفیس و دیزاینی ئەندازیاریدا توانای باش لە قسەکردن پەیوەندیکردن و دانوستان لەگەڵ کڕیاران توانای قسەکردن و نووسین بە زمانەکانی کوردی عەرەبی و ئینگلیزی ڕێک پۆش و ڕەفتاری پڕۆفیشناڵ توانای چارەسەرکردنی کێشە و کارکردن بە شێوەی تیمی هەبوونی ئۆتۆمبێلی تایبەتی و مۆڵەتی شۆفێری مەرج نیە بەڵام خاڵێکی باشترە سەردانیکردنی پڕۆژەکان لە کاتی پێویستدا پەیوەندی: [email protected] ( لە سەبجێکت بنوسە: فرۆش یان Sales )