Back to jobs

Description

خاوەن کار: کارگەی ڕاک جۆری کار: ئەندازیاری فرۆش (کارەبا یان میکانیک) شوێن: سلێمانی – تانجەرۆ – کارگەی ڕاک کاتی کارکردن: شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا ئەرکەکان: هەماهەنگی لەگەڵ تیمی دیزاین و بەرهەمهێنان کارکردن بەپێی پلانی فرۆش و مارکێتینگ لێکۆڵینەوە لە پێداویستییەکانی کڕیاران دروستکردنی پەیوەندی و هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ کڕیاران ئامادەکردنی ئۆفەر و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی کڕیار بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی پرسیار و کێشەکانی کڕیاران ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە بەشداریکردن لە دانانی پلانی فرۆش و ستراتیژییەکان مەرجەکان: بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی کارەبا یان میکانیک یان بەشێکی پەیوەندیدار شارەزایی باش لە کۆمپیوتەر (ئۆفیس و دیزاینی ئەندازیاری) توانای باش لە قسەکردن، پەیوەندیکردن و دانوستان توانای قسەکردن و نووسین بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی ڕێک پۆش و ڕەفتاری پڕۆفیشناڵ توانای چارەسەرکردنی کێشە و کارکردن بە شێوەی تیمی هەبوونی ئۆتۆمبێلی تایبەتی و مۆڵەتی شۆفێری خاوەن کارە باشتر سەردانیکردنی پڕۆژەکان بەپێی پێویستی کارەکە پەیوەندی: [email protected]