Back to jobs

Description

خاوەن کار: کۆمپانیای تایبەتمەندەکان لە بواری چارەسەرە نەرمەکاڵاییەکان و سیستەمی بەڕێوەبردنی کلینیکە پزیشکییەکان جۆری کار: نوێنەری زانستی (Scientific Representative) شوێن: هەولێر مووچە: ٥٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی + ٢٠٪ ڕێژەی کۆمسیۆنی فرۆشتن کاتژمێری کار: ٦ ڕۆژ لە هەفتەدا، لە ٤:٠٠ی ئێوارە تا ٩:٠٠ی شەو (بە شێوەی پاره‌کات) ئەرکەکان: پێشکەشکردنی چارەسەر و بەرنامەکانی کۆمپانیا بە پزیشکان و دامەزراوە تەندروستییەکان پەیوەندیکردن بە کڕیارانی ئەگەری و ڕوونکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە پیشەییەکان لەگەڵ پزیشکان و ناوەندە پزیشکییەکان بەشداری لە فراوانکردنی بازنەی کڕیاران و بەدیهێنانی ئامانجەکانی فرۆشتن مەرجەکان: داواکەر دەبێت بە تەنها پزیشک بێت توانای بەرزی پەیوەندیکردن، پێشکەشکردن و قایلکردنی کڕیاران هەبێت توانای بەکارهێنانی سەرەتایی کۆپیوتەر و مۆبایلی زیرەکی هەبێت ئۆتۆمبێلی تایبەتی و لاپتۆپێکی نوێی هەبێت ڕووخۆش و خاوەن ڕەفتاری پیشەیی بێت و پابەند بێت بە جلوبەرگی فەرمی کۆمپانیا