Job details
Description
خاوەن کار: کۆمپانیای Sahel Iraq جۆری کار: پسپۆری داتا ئێنتری (Data Entry Specialist) شوێن: سلێمانی ئەرکەکان: نوێکردنەوە و بەڕێوەبردنی نرخەکانی بەرهەمەکان و گەیاندنی لیستی نوێی نرخەکان بە مارکێت و سوپەرمارکێتەکان، ڕێکخستن و نوێکردنەوەی ئۆفەرەکان، پاکێجەکانی فرۆشتن و داشکاندنەکان لە سیستەمدا، چاودێریکردنی نرخەکانی بازاڕ و ڕکابەرەکان، نوێکردنەوەی زانیارییەکانی بەرهەمەکان وەک ناو، وێنە، بارکۆد و تایبەتمەندییەکان، پشکنین و پشتڕاستکردنەوەی وردی زانیارییەکان، ئامادەکردنی ڕاپۆرت و هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی فرۆشتن، کۆگا، کڕین و دارایی مەرجەکان: بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی کار، ژمێریاری، ئابووری، تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) یان بواری پەیوەندیدار، شارەزایی لە Microsoft Excel و Word، لانیکەم یەک ساڵ ئەزموونی کاری پەیوەندیدار، ئەزموونی کارکردن بە سیستەمەکانی ERP یان سۆفتوێری بەڕێوەبردنی کۆگا و فرۆشتن، وردبینی و سەرنجی بەرز پەیوەندی: [email protected]