Job details
Description
خاوەن کار: کۆمپانیایەک کە پسپۆڕە لە بواری کارە ئەندازیارییەکان و دروستکردنی تانکەر و خەزەنی پیشەسازی جۆری کار: Site Engineer شوێن: تیمار هەولێر مووچە: دیاری دەکرێت لە کاتی چاوپێکەوتندا ئەرکەکان: - چاودێریکردنی ڕاستەوخۆی کارەکانی دروستکردن، کۆکردنەوە، جووشکاری و دامەزراندن لە ناو کارگەدا - بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی کارەکان بەپێی نەخشە ئەندازیارییەکان و نەخشەکانی جێبەجێکردنی پەسەندکراو - هاوئاهەنگی لەگەڵ تیمەکانی کار، تەکنیککاران و جووشکاران بۆ دڵنیابوون لە ڕۆیشتنی کارەکان بەپێی خشتەی کاتی دیاریکراو - خوێندنەوە و شیکردنەوەی نەخشە وردەکارییەکان (Shop Drawings) - چاودێریکردنی کوالێتی جێبەجێکردن و دڵنیابوون لەوەی کارەکان لەگەڵ ستاندارد و پێداویستییە تەکنیکییەکان یەکدەگرێتەوە مەرجەکان: - خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری میکانیک بێت - ئەزموونی کرداری لە چاودێریکردنی شوێنی کار یان لە دروستکردنی ئامێر و پێکهاتەکانی کانزا هەبێت - زانیاری و شارەزایی کرداری لە کارەکانی جووشکاری، کۆکردنەوە و دروستکردن هەبێت - توانای خوێندنەوە و تێگەیشتن لە نەخشە ئەندازیارییەکان و نەخشەکانی جێبەجێکردن هەبێت - پابەند بێت بە کات، وردبینی لە کاردا و توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی جێبەجێکردنی کارەکان هەبێت پەیوەندی: CVـەکەیان لە ڕێگەی واتساپەوە بنێرن بۆ 07730116161 بە ئاماژەی Site Engineer