Job details
Description
کۆمپانیای سولی هیڵز لە شاری سلێمانی، بە مەبەستی فراوانکردنی تیمە تەکنیکییەکەی، پێویستی بە دامەزراندنی ئەندازیارێکی کارەبا هەیە، بەم مەرج و تایبەتمەندییانەی خوارەوە: ئەرک و بەرپرسیارییەکان * دیزاینکردن و هەڵسەنگاندنی سیستەمە کارەباییەکان (دامەزراندی کارەبای (piping, wiring, finishing) ،باسدەکت، بۆردی کارەبایی، کەیبڵینگ، دژە هەورە برسکە، لۆو کەرێنت سیستمەکانی وەکوو داتا و سەتەلایت و فایەر ئەلەرم و هتد). * ئامادەکردن و پشکنینی نەخشە و دیزاینە ئەندازیارییەکان. * چاودێریکردن و جێبەجێکردنی کارە کارەباییەکان لە شوێنی پرۆژە، بەپێی نەخشە و دیزاینە پەسەندکراوەکان. * دڵنیابوون لە گونجان و جێبەجێکردنی ستاندارد و سپێسیفیکەیشنە تەکنیکییەکان. * هەماهەنگی لەگەڵ ئەندازیارانی مەدەنی، کارەبا، ئەرکیتێکت و کۆنتراکتەرەکان. * پشکنین و وەرگرتنی کارە تەواوبووەکان (Testing & Commissioning). * ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانە. * چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکاندا. * بەدواداچوونی خەرجی، ماددە و کاتبەندیی کارەکان. * پابەندبوون بە ڕێنمایییەکانی ئاسایشی کار (HSE). پێداویستییەکان * بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان زیاتر لە ئەندازیاریی کارەباییدا. * ئەزموونی پێشووی گونجاو (بەپێی ئاستی پۆست). * زانیاریی باش لە سیستەمەکانی : Electrical installation, TV, Satellite, fire alarm, Busduct, Electrical Distribution Boards, Earthing. * شارەزایی لە خوێندنەوە و تێگەیشتن لە نەخشە ئەندازیارییەکان. * توانای بەکارهێنانی بەرنامەکانی AutoCAD و Microsoft Office، و باشترە ئەگەر Revit یان SolidWorks بزانێت. * توانای چارەسەرکردنی کێشە و بڕیاردان. * توانای کارکردن بە شێوازی تاکەکەسی و بە شێوازی تیم(گروپ). * توانای بەڕێوەبردنی کات و پابەندبوون بە مۆڵەتەکان. چۆنیەتی پێشکەشکردن: دەتوانن سی ڤی (CV) بنێرن بۆ ئەم ژمارە تەلەفوونانە: +9647711051664 تێبینی: کۆتا وادە بۆ پێشکەشکردنی CV (27/7/2026)ـە. تەنها ئەو ئەندازیارانە پەیوەندییان پێوە دەکرێت کە مەرجەکانیان تێدا بێت. #All_Kurdistan_Jobs