Job details
Description
کوردی/ English ڕاگەیاندنی هەلی کار پسپۆڕی میدیا و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی میدیایی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (KTI) لەئێستادا پێویستی بە کەسێکی لێهاتوو و داهێنەرە بۆ کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتیی میدیا و پەیوەندییەکان، کە توانایەکی بەرزی هەبێت لە گۆڕینی بیرۆکەکان بۆ ناوەڕۆکی بینراوی سەرنجڕاکێش. کۆد: MC-C-2026-01 جۆری کار: فەرمانبەر شوێنی کار: بەڕێوەبەرایەتیی میدیا و پەیوەندییەکان (ناو پەیمانگە) ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان| ڤیدیۆگرافی و فۆتۆگرافی: وێنەگرتن و ڤیدیۆگرتنی پڕۆفیشناڵی چالاکییەکان، کۆنفرانسەکان و ژینگەی ناو پەیمانگە. مۆنتاژ (Video Editing): ئەنجامدانی مۆنتاژێکی سەردەمیانە بۆ ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، ڤیدیۆی ڕیکلامی و فێرکاری. مۆشن گرافیک (Motion Graphics): دروستکردنی گرافیکی جوڵاو بۆ ناساندنی بەشەکان و بڵاوکراوەکانی سۆشیاڵ میدیا (شارەزایی لەم بوارەدا چانسی وەرگرتن زیاتر دەکات). بەڕێوەبردنی ئەرشیف: ڕێکخستن و پاراستنی سەرجەم بەرهەمە بینراو و بیستراوەکانی پەیمانگە. مەرج و لێهاتووییەکان| شارەزایی تەکنیکی: توانایەکی بەرز لە بەکارهێنانی کامێرای پڕۆفیشناڵ و ئامێرەکانی دەنگ و ڕووناکی. بەرنامەکان: شارەزایی تەواو لە پرۆگرامەکانی کۆمپانیای Adobe وەک (Premiere Pro, Photoshop). داهێنان لە کاردا: خاوەن دیدگایەکی هونەری بێت بۆ دروستکردنی بەرهەمی میدیایی سەرنجڕاکێش. ژیریی دەستکرد (AI): باشترە ئاشنا بێت بە نوێترین ئەپ و سایتەکانی AI کە لە بواری میدیادا بەکاردێن (بۆ باشترکردنی دەنگ، دروستکردنی وێنە، یان وەرگێڕان). کارکردن لەژێر فشار: توانای تەواوکردنی کارەکان لە کاتی دیاریکراودا و کارکردن وەک تیم. تایبەتمەندییەکانی کار| ژینگەیەکی ئەکادیمی و پێشکەوتوو. دەرفەتی گەشەپێدانی توانا کەسییەکان. چۆنیەتی پێشکەشکردن: تکایە (CV) و نمونەی کارەکانتان بنێرن بۆ ئیمەیڵی: [email protected] 📅دواکات بۆ پێشکەشکردن: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩/٧/٢٠٢٦. بۆ ئاشنابوون بە پەیمانگەی تەکنیکیی کوردستان سەردانی وێب سایتی فەرمی بکەن:www.kti.edu.iq Kurdistan Technical Institute (KTI) is hiring a Media & Content Production Specialist! Role: Handle professional videography, photography, video editing (Adobe Suite), and motion graphics. Requirements: Strong portfolio, technical equipment skills, and familiarity with media AI tools (Job Code: MC-C-2026-01). 📩 Apply: Send your CV & Portfolio to [email protected] #All_Kurdistan_Jobs