Job details
Description
جۆری کار: ئەندازیاری دیزاینی ڕووناکی و سیستەمە زیرەکەکانی ماڵ شوێن: هەولێر – ١٠٠ مەتر، ڕووبەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و Pavilion مووچە: ٧٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی مانگانە کاتی کارکردن: تەواوکات، شەممە تا پێنجشەممە، ٩:٠٠ی بەیانی تا ٥:٣٠ی ئێوارە ئەرکەکان: یارمەتیدان لە دیزاین و پلاندانانی سیستەمەکانی ڕووناکی بۆ پڕۆژە نیشتەجێبوون و بازرگانییەکان، دیزاینی ڕووناکی دەرەوەی بینا و هەڵبژاردنی جۆری ڕووناکی و سیستەمی کۆنترۆڵ، یارمەتیدان لە دیزاین و جێبەجێکردنی سیستەمەکانی Smart Home، پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ کڕیاران، ئەندازیاران و کۆنتراکتەرەکان، سەردانی شوێنی پڕۆژە و بەدواداچوونی کارەکان تا تەواوبوون. مەرجەکان: بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کارەبا یان ئەندازیاری شارستانی، دەرچووی تازە یان کەمتر لە ٢ ساڵ ئەزموون، ئاشنابوون بە AutoCAD، DIALux evo، Revit/Revit MEP، SketchUp و Microsoft Office، ئاشنابوون بە KNX / Building Automation، توانای پەیوەندی و پێشکەشکردنی بیرۆکە و چارەسەری تەکنیکی، وردبینی و توانای کارکردن بە تیم، ئامادەبوون بۆ سەردانی شوێنی پڕۆژە، نیشتەجێبوون لە هەولێر، شارەزایی لە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی. سوودەکان: گرێبەستی ٢ ساڵ، دابینکردنی شوێنی مانەوە، دابینکردنی نان و خواردن، ٢١ ڕۆژ مۆڵەتی بە مووچە لە ساڵێکدا، هەینی پشووە، پشووی فەرمی، ڕۆژی لەدایکبوون بە مۆڵەتی بە مووچە. پەیوەندی: واتسئەپ: +964 775 347 5712، ئیمەیڵ: [email protected]