Job details
Description
دەربارەی بەرنامەی تەندروستی: هەموو منداڵێک شایەنی دەستپێکێکی تەندروستە لە ژیاندا ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بەرنامەیەکی زۆرگرنگی لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە دامەزراندووە بە ناوی بەشی تەندرووستی، ئەم بەرنامەیە پێکدێت لە چەند پرۆژەیەکی جیاواز کە کار دەکەن بۆ خزمەتکردنی منداڵان لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا وەک ئاوارەکان و پەنابەران و خانەخوێ. بەرنامەکە لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوک جێبەجێدەکرێت، هاوکاری دارایی پێشکەش بە خێزانی کەم دەرامەت دەکات بە گرتنەخۆی تێچووی نەشتەرگەری منداڵ و چارەسەرەکانیان، ئەمەش بە دەستنیشانکردنی چارەسەری پێویست،وە ئەگەر چارەسەر بەردەست نەبوو هەوڵدەدات چارەسەر لە دەرەوەی کوردستان دابین بکات بە ناردنی منداڵ بۆ چارەسەرکردن لە دەرەوەی وڵات. هەروەها بانگهێشتکردنی تیمە پزیشکییە نێودەوڵەتییەکان نەک تەنها بۆ پێشکەشکردنی چاودێری تەندروستی بۆ منداڵان بەڵکو بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنان و وۆرکشۆپ بۆ بەرزکردنەوەی توانای ستافی پزیشکی ناوخۆیی ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان ئەنجامدانی هەنگاوەکانی بەڕێوەبردنی کەیس لەسەر بنەمای پلانی بەڕێوەبردنی کەیس کە لەلایەن لێپرسراوی بەڕێوەبردنی کەیسەوە دادەنرێت – هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە تەندروستیەکان، هەڵسەنگاندنی پێویستییەکان و گەیاندنی بە بەرنامە لە کاتی گونجاودا – جێبەجێکردنی پلانی چالاکیی پڕۆژەکانی بەرنامەی تەندروستی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی کۆمەڵگا رێكخستنی بۆنە وئاهەنگ لە رۆژە جیهانیە تەندروستیەکان بەپێی ئەو پلانەی کەلەلایەن بەرنامەوە دادەنرێت. پابەندبوون بە سیاسەتەکانی پاراستنی منداڵ – نووسینی ڕاپۆرتی کەیس، زانیاری و ڕاپۆرتی مانگانە پێشکەشکردنی بە لێپرسراوی بەرێوەبردنی کەیس – بڕوانامە و لێهاتوویەکان بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بوارەکانی تەندروستی گشتی،دەروناسی، کۆمەڵناسی، یان بوارێکی پەیوەندیدار – ئەزموونی کار لە ڕێکخراوەکان یان پڕۆژە مرۆییەکان، بە تایبەتی لە بواری تەندروستی – توانای نووسینی ڕاپۆرت بە شێوەیەکی ڕوون – MS WORD AND EXCEL, EMAIL, OUTLOOK توانای بەکارهێنای کۆمپیوتەر هەبێت بەتیبەت – توانای خۆگونجاندن، مامەڵەکردنی لەگەڵ حاڵەتە قورسەکاندا – توانای کارکرن لەگەڵ تیم، بەڕێوەبرنی کات – توانای فێربوونی لیهاتویی نوێ – توانای پەیوەنیکردن بە زمانی عەرەبی هەبێت چانسی باشتر دەبیت گەر بتوانێت پەیوەندیکردنی هەبێت بە زمانی ئینگلیزی – کەسێکی چالاک وکۆمەڵایەتی بێت، توانایی پەیوەندی کردنی لەگەڵ منداڵ هەبێت – ماوەی گرێبەست: ٦/٢٠٢٦ تا ٣١/١٢/٢٠٢٦ ئەگەری نوێ کردنەوەی گرێبەست هەیە کاتی کارکردن : ٨:٣٠ بەیانی تا ٤:٠٠ ی پاش نیوەرۆ