دەربارەی ئێمە

پێویستە دۆزینەوەی کار لە کوردستان ئاسانتر بێت.

تیمەکە

Hedi Hadi

دامەزرێنەر و گەشەپێدەر

دامەزرێنەر و گەشەپێدەری کاردۆز.

فەیسبووک

Venwar Bahadin

بازاڕکردن و گەشەکردن

سەرپەرشتی گەشەپێدان و مارکێتینگی کاردۆز.

فەیسبووک

Hedi Mohammed

ڕاوێژکاری لۆگۆ و UI

دروستکەری لۆگۆی کاردۆز و ڕاوێژکاری دیزاین.

فەیسبووک

دۆزینەوەی کار لە کوردستان زۆر سەختە. خاوەن کارێک لەوانەیە کەسێکی پێویست بێت، وە کەسێکیش بۆ کارکردن ئامادە بێت، بەڵام ناتوانن یەکتر بدۆزنەوە. هەلی کارەکان لە پەیج و گروپەکانی فەیسبووک، تەلیگرام، ڤایبەر بڵاو بوونەوەتەوە و بە ئاسانی نادۆزرێنەوە

کاردۆز هاتووە ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە. دەمانەوێت شێوازی دۆزینەوەی کار نوێ بکەینەوە، بەتایبەت بۆ گەنجان کە هەوڵی یەکەم هەنگاوەکانیان دەدەن، و پرۆسەکە ڕوونتر، خێراتر، و دادپەروەرانەتر بکەین بۆ هەمووان.

ئێمە خۆمان ئەم کێشەیەمان بینیوە. دەزانین چەندە سەختە تا کارێک دەدۆزیتەوە، پێویستە بەردەوام چاوت لە گروپ و کەناڵەکانی سۆشیال میدیا بێت. ئێمە کاردۆزمان بەهیوای ئەوە دروست کرد تا ببێتە شتێکی بەسوود و ئاسانکار لە ژیانی خەڵکدا

بۆتەکانمان بەردەوام لە سەرچاوە ناودارەکانی سۆشیال میدیا هەلی کار دەدۆزنەوە، وە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد کارەکان ڕێک دەخەن، ئەگەر لەگەڵ چەند بەکارهێنەرێکمان بگونجێت، بۆتەکە ڕاستەوخۆ نامەیان بۆ دەنێرێت تا هەلی کارەکە ببینن

کاتێک هەلی کارێک لەگەڵ تۆ دەگونجێت، ئەپلیکەیشنی کاردۆز خۆی نامەت بۆ دەنێرێت، پێویست ناکات هەموو ڕۆژێک سەیری ئەپەکە بکەیت، ئێمە هەلی کارەکان دەهێنینە بەردەمت