وردەکاری کار
شرۆڤە
دەربارەی منداڵپارێز ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەشدەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە دەربارەی بەرنامەی پەروەردە ئامانجی سەرەکی بەرنامەی پەروەردەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دڵنیابوونە لە دەستڕاگەیشتنی یەکسانی هەموو منداڵێک بە پەروەردە و یارمەتیدانیان بەپێی پێویست و برەودان بە گەشەکردن و بەهێزکردنی کردارەکانی فێربوونی ئەرێنی، لە ڕێگەی بەهێزکردنی ئاستی لایەنە پەیوەندیدارە پەروەردەییە ناوخۆییەکان لە بوارەکانی شارەزایی و خزمەتگوزارییەکانی پەرەپێدانی ئاستی پەروەردەی منداڵان و پێشکەشکردنی دەرفەتی پەروەردەیی زیاتر بۆ منداڵان لە هەموو جۆرە نەتەوەیەک و کۆمەڵگەیەک ڕیکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سەرپەرشتی هەنگاوی دەستپێشخەری جۆراوجۆر دەکات بە ئامانجی باشترکردنی پەروەردەی منداڵان، لە ڕێگەی بەڕێوبردنی دوو مەڵبەندی ڕۆشنبیری منداڵان لە هەرێمی کوردستان، خوێندنگەی دواناوەندی شەهید جەباری نموونەیی، سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و باخچەی منداڵانی کازیوە لە کەمپی پەنابەرانی عەربەت لە بەرەوامی کارو چالاکیەکانی بەرنامەکە، سەنتەرەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە ئەنجامدانی هەڵمەتی دیاریکراو لە شوێنە گشتییەکان و ئامادەکردنی چەندین چالاکی جۆراوجۆر بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە مافەکانی منداڵان و پێداویستییەکانی پەروەردە ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان شارەزای کارکردن بێت لەگەڵ منداڵان بە دەست و ئامێر – توانای چارەسەرکردنی کەیسی منداڵی هەبێت و ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ منداڵدا هەبێت – هاوکاریکردنی خێزانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ بابەتی چارەسەری سروشتی بە منداڵەکانیان – نوسینی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و مانگانە – بەشداریکردن لە هەڵمەتە وشیاریەکان و چالاکیەکانی سەنتەر – بڕوانامە و داواکاریەکان: بروانامەی پەیمانگا یان زانکۆ – ئەزمونی مامەڵە کردن و کارکردن – شارەزایی و پابەند بوونی بە یاسا و ڕێساکانی پاراستنی مافەکانی منداڵان – ماوەی گرێبەست: لە مانگی ٢٠٢٦/٨ تا ٢٠٢٦/١٢/٣١ ، ئەگەری نوێ بوونەوەی گرێبەست هەیە کاتی کارکردن: ٨:٣٠ بەیانی تا ٣:٠٠ پاش نیوەڕۆ