وردەکاری کار
شرۆڤە
🎬 هەلی کار: ڤیدیۆگرافەر و فۆتۆگرافەر (فول تایم) 🎥 سڵاو هاوڕێیان! تیمەکەمان لە سلێمانی (گەڕەکی ئاشتی) بەدوای گەنجێکی لێهاتوو و بەتوانادا دەگەڕێت بۆ بەڕێوەبردنی بەشی ڕۆڵگرتن و دروستکردنی ناوەرۆکی سەرنجڕاکێش. 📌 ئەم هەلی کارە بۆ کێ گونجاوە؟ ئەم پۆستە تایبەتە بۆ کەسێک کە شارەزایی تەواوی لە ڤیدیۆگرافی، فۆتۆگرافی و مۆنتاژدا هەبێت، بەتایبەت لە بواری ڕیکلامی سۆشیال میدیا و فۆتۆی خواردندا، و ئامادەبێت تەنها تەرخان بێت بۆ ئەم کارە. 💡 مەرج و لێهاتووییەکان: 🎥 تەسویر: شارەزایی بەرز لە ڤیدیۆگرافی ڕیکلامی و فۆتۆگرافی خواردن. ⚙️ تەکنیک: زاڵبوون بەسەر سیتینگی کامێرا، بەکارهێنانی ڕۆنین، و ڕێکخستنی سیستەمی لایتینگ. ✂️ مۆنتاژ: ئەنجامدانی کاری مۆنتاژ لە کاتە بەتاڵەکان و ئەو کاتانەی پڕۆسەی تەسویرکردن نییە. 🧠 داهێنان: خاوەن ئایدیای نوێ بۆ وێنەگرتن و هەستی بەرپرسیارێتی بەرز. 👥 ڕەگەز: گونجاوە بۆ هەردوو ڕەگەز (کوڕ / کچ). 💍 باری شارستانی: پێویستە هاوسەرگیری نەکردبێت. ⏳ تەرخانکردن: کارەکە فول تایمە و نابێت هیچ کارێکی تری لەگەڵدا بێت. ⏰ ژینگەی کارکردن: 📍 شوێن: سلێمانی - گەڕەکی ئاشتی. 🕒 کاتی دەوام: بەپێی خشتەی تۆمارکردنی ڤیدیۆکان دەبێت (کاتەکان جێگیر نین). 🌙 کاتی تایبەت: کارەکە شەوان و ڕۆژانی هەینیشی تێ دەکەوێت بەپێی پرۆژەکان. 🚗 پۆینتی زیادە: هەبوونی سەیارەی تایبەت شانسی وەرگرتن زۆر زیاتر دەکات. 📩 چۆن پێشکەش بکەیت؟ ئەگەر ئەم مەرجانەت تێدایە، ڕاستەوخۆ سیڤی (CV) و نموونەی کارەکانت بنێرە بۆ ئەم وەتسئەپە (07730413940)