گەڕانەوە بۆ کارەکان

وردەکاری کار

Tailor

سلێمانی دینار 700,000 - 1,200,000 نێر 0 بینین 1 کاتژمێر لەمەوپێش

شرۆڤە

📢 هەلی کار بۆ خەیاتێکی لێهاتوو لە ڕەگەزی نێر ئێمە لە سلێمانی، پێویستمان بە خەیاتێکی شارەزا و خێرا هەیە بۆ کارکردن بە شێوەی هەمیشەیی. ✂️ ئەرکەکانی کارکردن: ئەنجامدانی سەرجەم کارەکانی چاککردنەوە و کورتکردنەوەی جلوبەرگ (Alterations). دوورینی جلی کوردی پیاوانە (قوماشەکە بە بڕاوی و ئامادەکراوی دەدرێت بە خەیات، تەنها دوورین و کۆکردنەوەی لەسەرە). 💰 سیستەمی مووچە و پاداشت (سیستەمێکی زۆر گونجاو بۆ کەسی ماندوونەناس): پاداشتی جلی کوردی: بۆ دوورینی هەر جلێکی کوردی (وەک مورادخانی، چۆغە، کەتەفی، هتد...) کرێی تایبەتی خۆی هەیە بەپێی جۆری جلەکە کە بە جیا دەخرێتە سەر مووچەکەی.کرێی تایب داهاتی مانگانە: بەپێی ئەم سیستەمە کارکردنە، خەیاتێکی خێرا و لێهاتوو دەتوانێت مانگانە تێکڕا ٧٠٠,٠٠٠ بۆ زیاتر لە ١,٢٠٠,٠٠٠ دینار لە وەرزە قەرەباڵغەکاندا بەدەست بهێنێت. 📌 مەرجەکانی کارکردن: پاکوخاوێنی و دڵسۆزی: پێویستە کەسێکی زۆر پاکوخاوێن بێت لە کاتی کارکردندا، هەروەها دڵسۆز و ڕاستگۆ بێت بەرامبەر بە دوکان و کڕیارەکان. خێرایی لەگەڵ پاراستنی کوالێتییەکی زۆر بەرز. لە ئەگەری هەبوونی هەڵە یان گەڕانەوەی هەر جلێک لەلایەن کڕیارەوە بەهۆی کەمتەرخەمی لە دووریندا، پێویستە خەیاتەکە خۆی لەسەر کاتی خۆی و بێ بەرامبەر چاکی بکاتەوە. تکایە زانیارییەکانتان لەڕێگەی بەرنامەی واتسئاپ بنێرن تاکو چانسی وەرگرتن لەدەست نەدەن. 07751355000