وردەکاری کار
شرۆڤە
ڕاگەیاندنی هەلی کار ئۆفیسەکەمان لە شاری سلێمانی، پێویستی بە دامەزراندنی کارمەندێک هەیە بۆ پۆستی (ڤیدیۆ مۆنتێر - Video Editor) بەپێی ئەم مەرج و وردەکارییانەی خوارەوە: بەرپرسیارێتی و مەرجەکان: شارەزایی تەواو لە پرۆگرامەکانی مۆنتاژ و مۆشن گرافیک (Premiere Pro - After Effect - Illustrator). توانای کارکردن لەسەر پڕۆژە جیاوازەکان بە کوالێتییەکی بەرز. خاوەن دیدگایەکی هونەری و نوێگەر بێت لە دەستکاریکردنی ڤیدیۆدا. پابەندبوون بە کاتی دیاریکراو بۆ تەواوکردنی کارەکان. زانیارییەکانی کار: ڕەگەز: هەردوو ڕەگەز (نێر و مێ). کاتی دەوام: ٩:٠٠ی بەیانی بۆ ٥:٠٠ی ئێوارە. شوێنی کار: سلێمانی - دەروازە سیتی ٣. مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتن و دوای بینینی ئاستی کار دیاری دەکرێت. شێوازی پێشکەشکردن: خوازیاران دەتوانن سی ڤی (CV) و نموونەی کارەکانیان (Portfolio) تەنها لە ڕێگەی واتسئاپەوە بۆ ئەم ژمارەیەی خوارەوە بنێرن: [07723151712]