وردەکاری کار
شرۆڤە
کۆمپانیای سولی هیڵز لە شاری سلێمانی، پێویستی بە دامەزراندنی ئەندازیارێکی تەلارساز هەیە بەم مەرج و تایبەتمەندییانەی خوارەوە: :ئەرک و بەرپرسیارییەکان * دیزاین و کێشانی نەخشەی تەلارسازی (Architectural Design) بۆ پڕۆژە نیشتەجێبوون، تجاری و خزمەتگوزارییەکان. * ئامادەکردنی نەخشەی ورد و پێشکەوتوو (2D & 3D Drawings) و ڕەندەر. * چاودێریکردنی جێبەجێکردنی کارە تەلارسازییەکان لە شوێنی پڕۆژە بۆ دڵنیابوون لەگونجانی لەگەڵ نەخشە پەسەندکراوەکان. * هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئەندازیارانی مەدەنی، کارەبا، میکانیک و کۆنتراکتەرەکان بۆ یەکخستنی کارەکان. * هەڵبژاردنی کەرەستە و ماددە سازییە گونجاوەکان لەڕووی کوالێتی، نرخ و جوانییەوە. * ئامادەکردنی ڕاپۆرتی مانگانە لەسەر پێشکەوتنی کارەکانی پڕۆژە. * چارەسەرکردنی کێشەی دیزاین و تەکنیکییەکان لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەدا. * بەدواداچوونی کاتبەندیی کارەکان و دڵنیابوون لە تەواوبوونی پڕۆژە لە کاتی خۆیدا. * تێگەیشتن و شارەزایی لە سپێسیفیکەیشن و کۆدەکانی بیناسازی. * توانای کارکردن بە شێوەی تاکەکەسی و تیم لە پڕۆژەدا. : پێداویستییەکان * بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری تەلارسازی (Architectural Engineering). * ئەزموونی پێشووی گونجاو لە بواری دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژەدا. * شارەزایی تەواو لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی دیزاین و ئەندازیاری وەکو: * AutoCAD * Revit * SketchUp وردەکاری کارکردن: شێوازی کارکردن: Full-time (دەوامی تەواو). مووچە: دوای چاوپێکەوتن و بەپێی ئەزموون و لێهاتوویی دیاری دەکرێت. شوێنی کار: سلێمانی - سەر ڕێگای هەواری شار، پشتی بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی. چۆنیەتی پێشکەشکردن: ئەگەر خوازیاریت و مەرجەکانی سەرەوەت تێدایە، دەتوانیت سی ڤی (CV) یەکەت بنێریت بۆ +964 0771 105 1664. تێبینی: تەنها ئەو بەرێزانە پەیوەندییان پێوە دەکرێت کە مەرجەکانیان تێدایە