وردەکاری کار
شرۆڤە
هەلی کار لە 𝐅𝐓𝐕𝐈 پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی فام، لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری کاروبارەکانی و ئایندەی گەشتر بۆ خوێندکارانی، هەلی کار بەشێوەی هەمیشەیی (Full-Time) بۆ پۆستەکانی (HR) و (CDC) رادەگەیەنێت، داوا لەو کەسانە دەکەین کە مەرجەکانی خوارەوەیان تێدایە، CVی خۆیان پێشکەش بکەن: 1. سەرچاوە مرۆییەکان (HR) مەرج و تایبەتمەندییەکان: ✭ بوونی ئەزموون و شارەزایی پێویست لە بواری کارکردنی سەرچاوە مرۆییەکاندا. ✭ شارەزایی باشی لە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا هەبێت؛ هەروەها زانینی زمانێکی دیکەش دەبێتە خاڵێکی بەهێز. ✭ خاوەنی توانایەکی بەهێزی هەبێت لە دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا. ✭ کەسێکی چالاک و داهێنەر بێت، توانای بەڕێوەبردنی ئەرکە کارگێڕییەکان و رێکخستنی کارەکانی پەیوەندیدار بە سەرچاوە مرۆییەکانەوە هەبێت. ✭ نابێت لە کەرتی گشتی یان تایبەتدا دامەزراو بێت. ✭ توانای تەواوی هەبێت لە بەجێهێنان و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی بەش بە شێوەیەکی رێکوپێک. 2. بەڕێوەبەری سەنتەری کار (CDC) مەرج و تایبەتمەندییەکان: ✭ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بێت. ✭ شارەزایی باشی لە زمانی کوردی و ئینگلیزیدا هەبێت؛ هەروەها زانینی زمانێکی دیکەش دەبێتە خاڵێکی بەهێز. ✭ خاوەنی توانایەکی بەهێز بێت لە دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا. ✭ کەسێکی چالاک و داهێنەر بێت، توانای ئەنجامدانی وۆرکشۆپ، راهێنان و کردنەوەی خولی جۆراوجۆری هەبێت بەم مەبەستەی توانای خوێندکاران گەشە پێبدات. ✭ نابێت لە کەرتی گشتی یان تایبەتدا دامەزراو بێت. ✭ خاوەنی ئەزموون و شارەزایی پێویست بێت لە پسپۆڕییەکەی خۆیدا. ✭ توانای تەواوی هەبێت لە بەجێهێنان و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی سەنتەر بە شێوەیەکی رێکوپێک. ✭ خوازیاران دەتوانن سیڤییەکانیان بۆ ئیمەیڵە بنێرن: [email protected] ✭ بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی کەمپەسی پەيمانگە بکەن ناونیشانی پەیمانگە: رانیە-جووت سایدی زانکۆ-لوتکە بۆ پەیوەندی کردن: 07512815050 - 07722815050 ✭رۆژانە دەتوانن لە کاتژمێر 9:00ـــی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ سەردانی پەیمانگە بکەن. Website | https://ftvi.edu.iq 📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮.