گەڕانەوە بۆ کارەکان

وردەکاری کار

نوێنەری فرۆشتن

هەولێر مێ 0 بینین 2 هەفتە لەمەوپێش

شرۆڤە

ناونیشانی کار: نوێنەری فرۆشتن و مارکێتینگ (بۆ خانمان) هەولێر ئێمە بەدوای خانمێکی چالاک، زمانپاراو دا دەگەڕێین بۆ ئەوەی بێتە ناو تیمەکەمانەوە. گەر حەزت لێیە لەگەڵ خەڵکدا قسە بکەیت و دەتەوێت یارمەتیمان بدەیت بۆ گەشەپێدانی کارەکەمان، زۆر خۆشحاڵ دەبین کارمان لەگەڵ بکەیت. مەرجەکانی وەرگرتن: قسەکردن و گفتوگۆی باش: بزانیت و بە شێوازێکی جوان قسە لەگەڵ خەڵکدا بکات و گوێگريکی باش بێت. ڕەفتاری جوان و متمانە بەخۆبوون: بتوانیت بە ڕوویەکی خۆش و بە شێوازێکی پیشەیی پێشوازی لە کڕیاران بکات. زمانەکان: بتوانیت بە باشی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی قسە بکات و بنووسیت. کارکردن لەناو تیمدا: حەزی بە کارکردنی بەکۆمەڵ بێت بۆ سەرخستن و بەرەوپێشبردنی کارەکان. دروستکردنی پەیوەندی: بتوانیت پەیوەندییەکی باش لەگەڵ کڕیاراندا دروست بکات و گرنگی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانمانیان پێ بناسێنیت. ئەزموونی پێشوو: ئەگەر پێشتر لە بواری فرۆشتندا کاری کردبێت باشە، بەڵام ئەگەر ئەزموونیشی نەبێت و ئارەزووی فێربوونی هەبێت، چانسی وەرگرتنت هەیە. بۆچی کار لەگەڵ ئێمە دەکەیت؟ ئەگەر حەزت بە بواری فرۆشتنە، حەز بە ناسینی خەڵکی نوێ دەکەیت و دەتەوێت لەم بوارەدا پێش بکەویت، ئەمە هەلێکی زۆر باشە بۆ تۆ. چاوەڕێی سیڤییەکانتانین. سیڤییەکانتان بنێرن بۆ ئەم ژماریە 07727504545 #All_Kurdistan_Jobs