وردەکاری کار
شرۆڤە
**هەلی کار لە ڕێستورانی Media Saray!** ڕێستورانی **Media Saray** لە شاری دهۆک، بۆ بەهێزکردنی تیمەکەی خۆی **7 هەلی کار** بۆ کەسانی لێهاتوو و ئەزمووندار بەردەست دەکات. **📌 پۆزیشنی بەردەست:** **1. 👩💼 کارمەندی وەرگرتنی داواکاری و خزمەتگوزاری کڕیار - بۆ ژنان** وەرگرتنی داواکارییەکانی کڕیاران بە شێوەیەکی پیشەیی. وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی کڕیاران. تۆمارکردنی داواکارییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ تیمی کار. توانای کارکردن لە ژێر فشار. پەیوەندی و مامەڵەکردنی باش لەگەڵ کڕیاران. **لە کاتی ناردنی CV تکایە شوێنی کارەکانی پێشووت و هۆکاری گونجاویت بۆ ئەم پۆزیشنە بنووسە.** **2. 🎨 پسپۆڕی مارکێتینگی دیجیتاڵ و دیزاینی گرافیک** بەڕێوەبردنی هەموو پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا. دروستکردنی پۆست و ڕیکلامی پیشەیی. بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی داهێنەرانە. بەشداری لە کەمپەینە مارکێتینگەکان. ئەزموون لە بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا و Graphic Design پێویستە. تکایە **Portfolio** و نموونەی کارەکانت هاوپێچ بکە. **3. 👩 کارمەندی خزمەتگوزاری هۆڵ ** **و بۆنەکان - بۆ ژنان** پێشوازی لە میوانان. ڕێکخستنی دانیشتن و بەڕێوەبردنی حجزەکان. خزمەتگوزاری لە ڕێستورانت و بۆنە و ئاھەنگەکان. خوێندکاری/دەرچووی پەیمانگای گەشتیاری و هۆتێل پێشەنگی هەیە. ئەزموونی پێشووتر لە بوارەکەدا باشترە. **4. ☕ باریستا - Barista** ئامادەکردنی جۆرەکانی قاوە و خواردنەوە گەرم و سارد. پاک و ڕێکخستنی شوێنی کار. پابەندبوون بە ستانداردەکانی کوالێتی و سەلامەتی خواردن. ئەزموون یان بڕوانامەی باریستا پێشەنگی هەیە. **5. 👨🍳 کاپتنی هۆڵ - Restaurant Captain** سەرپەرشتی تیمی خزمەتگوزاری لە ناو ڕێستوران. دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی خێرا و بەرز. چاودێریکردنی کوالێتی خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی تێبینییەکانی کڕیاران. ڕاهێنان و ئاراستەکردنی تیم. **6. 🌿 بەرپرسی هەماهەنگی و چاودێری باخچە** چاودێریکردنی باخچە و شوێنە دەرەوەکان. ئاو دان، پڕوونەکردن و چاکسازییە بەردەوامەکان. پاراستنی دیمەنی جوانی شوێنەکە. **7. 🔧 تەکنیکی چاکسازی - Maintenance Technician** ئەنجامدانی چاکسازییە پێشگیرانە و بەردەوامەکان. چاککردنی کێشە کارەبایی و میکانیکییە سادەکان. دڵنیابوون لە ئامادەیی تەواوی دامەزراوە و ئامێرەکانی ڕێستوران. **📩 شێوازی پێشکەشکردن** تکایە **CV** ـەکەت بنێرە بۆ: **[email protected]** 📝 تکایە **ناوی پۆزیشینەکە لە Subject ـی ئیمەیڵەکەدا بنووسە.**