وردەکاری کار
شرۆڤە
📢 | هەلی کار : نوێنەری فرۆشتن و بازاڕگەری (Sales & Marketing Representative) 🏢 کۆمپانیاکەمان لە بواری کەرستەی خۆراک لە شاری هەولێر پێویستی بە دامەزراندنی چەند موندوبێکی لێهاتوو هەیە 📍 شوێنی کار: هەولێر 👤 ڕەگەز: نێر ### ✅ ئەرکەکانی کار * سەردانکردنی کڕیاران و ناساندنی بەرهەمەکان. * گەیشتن بە ئامانجەکانی فرۆشتن. * دروستکردن و پاراستنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ کڕیاران. * دۆزینەوەی کڕیار و بازاڕی نوێ. * ئامادەکردنی ڕاپۆرتی فرۆشتن. ### 🎯 مەرجەکان * ئەزموونی پێشوو لە فرۆشتن هەبێت باشترە. * ئەزموون لە بواری خۆراک ئەولەویەتە. * توانای ئاخاوتنی بە هەردوو زمانی (کوردی و عەرەبی) هەبێت * توانای دانوستاندن و قەناعەتپێکردنی کڕیاران. * هەبوونی ئۆتۆمبێلی تایبەتی پێویستە. ### 💰 مووچە و سوودەکان 💰 مووچە: مووچەیەکی بنەرتی و جێگیر *دابینکردنی خەرجی سووتەمەنی (بەنزین) بۆ ئۆتۆمبێل 📍ناونیشان: هەولێر – ڕێگای مەخمور 📧 تکایە CV ـەکانتان بنێرن بۆ: [email protected] ⚠️تکایە لە کاتی ناردنی CVیەکەتدا ناوی پۆستی کارەکە بنوسە.