وردەکاری کار
شرۆڤە
بانگەوازی کار: . (کارمەندی خزمەتگوزاری و پێشوازی _ تەنها بۆ ڕەگەزی مێ) کۆمپانیاکەمان بەدوای کارمەندێکی چالاک و متمانەپێکراو دەگەڕێت بۆ پۆستی (کارمەندی خزمەتگوزاری و پێشوازی) لە ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیاکەمان لە شاری سلێمانی، کە بتوانێت بە شێوازێکی پیشەییانە خزمەتگوزاری پێشکەش بە کارمەندان و میوانانی کۆمپانیا بکات. ئەرک و بەرپرسیارێتیە سەرەکییەکان: 1- پاککردنەوەی ڕۆژانەی سەرجەم ئۆفیس و بەشەکانی کۆمپانیا. 2- ئامادەکردنی جۆرەها خواردنەوەی گەرم و سارد بۆ کارمەندان و میوانانی کۆمپانیا. 3- پێشوازیکردنی پیشەییانە لە میوانان و سەردانکەرانی کۆمپانیا. 4- پابەندبوون بە ڕێکپۆشی و گرنگیدانی تەواو بە پاکوخاوێنی کەسی. مەرج و لێهاتووییەکان: 1- دانیشتوی شاری سلێمانی بیت. 2- هەبوونی ئەزموونی پێشتر لە بواری خزمەتگوزاری و پێشوازی. 3- شارەزایی هەبێت لە ئامادەکردنی جۆرەکانی خواردنەوەی گەرم و سارد. 4- خاوەن هەڵسوکەوت و ئاخاوتنی پیشەییانە بێت. 5- پابەندبوونی تەواو بە کاتژمێرەکانی کارکردن هەبێت. کاتی دەوام : ٩ بەیانی بۆ ٤ پاش نیوەڕۆ مووچە: ٥٠٠،٠٠٠+ ١٠٠،٠٠٠ بۆ هاتوچۆ ئەگەر خاوەنی ئەم مەرجانەیت یان کەسێکی شیاو دەناسیت بۆ ئەم پۆستە، تکایە سیڤی (CV) بنێرن بۆ واتسئاپی ئەم ژمارە موبایلە 07718168282 تکایە تەنها cv بنێرن کۆمپانیا خۆیان پەیوەندیتان پێوە .