گەڕانەوە بۆ کارەکان

شرۆڤە

کۆمپانیای زلیۆن بۆ خزمەتگوزاری نەوت-سنووردار هەلی کار ڕادەگەیەنێت بۆ پۆستی کارمەندی خزمەتگوزاری و میوانداری بەپێی ئەو داواکاری و پێویستیانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە. ناونیشانی کار: کارمەندی خزمەتگوزاری و میوانداری ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: * خزمەتگوزاری و میوانداری: پێشوازیکردن لە میوانان بە ڕوویەکی خۆشەوە و ئامادەکردن و پێشکەشکردنی خواردنەوە سارد و گەرمەکان (چا، قاوە و ئاو) بۆ میوانان و کارمەندانی ئۆفیس. * پاکوخاوێنی و ڕێکخستن: ڕاوەستان لەسەر پاکوخاوێنی ڕۆژانەی ئۆفیسی سەرەکی، ژووری کارمەندان و کۆبوونەوەکان، هۆڵی پێشوازی، و بەشەکانی دیکەی ئۆفیس. * بەڕێوەبردنی کافتریا: پاکراوەیی ئامێرەکانی کافتریا و ئاگاداربوون لە بەردەستبوونی بەردەوامی پێداویستییە ڕۆژانەییەکان (کەرەستەکان). * دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو: دڵنیابوونەوە لە ڕێکپۆشی و خاوێنی گشتی ئۆفیس بۆ بەدیهێنانی ژینگەیەکی کارکردنی شایستە. داواکارییەکان: * ئەزموونی کارکردنی پێشتری هەبێت لە بواری خزمەتگوزاری، پاککردنەوە، یان میوانداریدا. * خاوەن ڕەفتار و ڕەوشتی بەرز بێت لە مامەڵەکردن و پێشوازیکردن لە میوانان و هاوکاران. * پابەند بێت بە پاکوخاوێنی کەسی و ڕێکپۆشی. ووردەکارییەکانی کارەکە: * ڕەگەز: مێ * شوێنی کار: پارێزگای سلێمانی - ناوچەی پیشەسازی عەربەت * مووچە: لە دوای چاوپێکەوتن (دەستنیشانکردنی ئاستی ئەزموون) دیاریدەکرێت تێبینی و ڕێنمایی لەسەر پێشکەشکردن: * کارخوازانی ئارەزوومەند دەتوانن سیڤییەکانیان بنێرن بۆ ئیمەیلی: [email protected] * تکایە ناونیشانی کارەکە (کارمەندی خزمەتگوزاری و میوانداری) لە بەشی سەبجێکت (Subject)ی ئیمەیلەکەتدا بنووسە. * تکایە بە وردی ئەرک و داواکارییەکانی کارەکە بخوێنەرەوە پێش پێشکەشکردنی سیڤی. * تەنها پەیوەندی بەو کارخوازانەوە دەکرێت کە داواکارییەکانی کارەکەیان تێدایە.