گەڕانەوە بۆ کارەکان

وردەکاری کار

کاری کۆگا

هەولێر 2 بینین 2 هەفتە لەمەوپێش

شرۆڤە

هەلی کار: کارمەندی ئۆفیس و سەرپەرشتیاری کۆگا (Inventory & Office Clerk) قاوەخانەیەکی ناسراو لە شاری هەولێر بەدوای کارمەندێکی لێهاتوو و ڕێکخراودا دەگەڕێت بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کۆگا لە ناو ئۆفیسدا. ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: داخڵکردنی داتا: تۆمارکردن و داخڵکردنی داتاکانی پەیوەندیدار بە قاوەخانەکەوە لەسەر کۆمپیوتەر و سیستەم. جەردکردنی مەواد: ئەنجامدانی جەردی ڕۆژانە و خولیی بۆ سەرجەم کەلوپەل و کەرەستەکانی کۆگا. ئامادەکردني ڕاپۆرت: دەرکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی سیستەم و بارودۆخی مخزن بە شێوەیەکی ڕێکخراو. 🕒 کات و مەرجەکانی کار: کاتی دەوام: کاتژمێر 9:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە (١ کاتژمێر کاتی بێدەنگی و پشووی تێدایە). ڕۆژانی کار: شەممە تا پێنجشەممە (ڕۆژانی هەینی پشووی فەرمییە). مووچە: 550,000 دیناری عێراقی مانگانە (دوای ٢ مانگ بەپێی لێهاتوویی و زیرەکی کارمەندەکە، مووچەکەی زیاد دەکرێت). شێوازی پێشکەشکردن: ئەو بەڕێزانەی ئارەزووی پێشکەشکردنیان هەیە، دەتوانن سیڤی (CV) خۆیان لە ڕێگەی واتسئاپەوە بۆ ئەم ژمارەیەی خوارەوە بنێرن: 📱 07500700204 #هەلی_کار #هەولێر #کارمەندی_ئۆفیس #جەردی_کۆگا #ErbilJobs #Hiring