گەڕانەوە بۆ کارەکان

شرۆڤە

📢 هەلی کار Job Vacancy کۆمپانیایەکی گەورە لە سلێمانی بەدوای کاندیدێکی شارەزا و بەرپرسیار دەگەڕێت بۆ ئەم بەشەی خوارەوە: 🔹 Admin & Receptionist | کارمەندی بەڕێوبردن و پرسگە **ڕەگەز : مێ ** ئەرک و بەرپرسیارییەکان: * وەرگرتن و ڕێنماییکردنی میوان و سەردانکەران بە شێوەیەکی پیشەیی. * وەڵامدانەوەی تەلەفۆن و پەیوەندییەکان و گواستنەوەیان بۆ بەشی پەیوەندیدار. * بەڕێوەبردنی کارەکانی ڕۆژانەی ئۆفیس و کارە ئیدارییەکان. * ڕێکخستنی بەڵگەنامە، فایل و داتاکانی کۆمپانیا. * هاوکاری بەشەکانی تر لە کارەکانی ڕۆژانەدا. * نووسین و ئامادەکردنی ڕاپۆرت و نامەی ئیداری لە کاتی پێویست. * بەڕێوەبردنی کات و ڕێکخستنی کۆبوونەوەکان و سەردانەکان. * پاراستنی نهێنی زانیاری و بەڵگەنامەکانی کۆمپانیا. مەرجەکان: 🔸 بڕوانامەی پەیمانگا یان زانکۆ، بە تایبەتی لە بەشەکانی Business Administration، Management یان بەشە پەیوەندیدارەکان. 🔸 ئەزموونی کارکردن لە بواری Admin یان Receptionist پێشەکییە. 🔸 شارەزایی لە کاروباری دایرە حکومییەکان و پڕۆسە و مامەڵە ئیدارییەکان لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکان. 🔸 زمانی عەرەبی بە شێوەیەکی باش و توانای قسەکردن و نووسین بزانێت. 🔸 توانای کارکردن بە Microsoft Office (Word, Excel, Outlook). 🔸 کەسێکی ڕێکخراو، خۆڕاگر، خۆش‌ڕەفتار و بەرپرسیار بێت. 🔸 توانای کارکردن لە ژێر فشار و بە شێوەی تیمی هەبێت. 🔸 شێوازی قسەکردن و مامەڵەکردنی پیشەیی لەگەڵ کڕیار و میوانانی کۆمپانیا هەبێت. 📩 تکایە CV ـەکانتان بنێرن بۆ ئەم ژمارەیەی خوارەوە: 📞[ 0770 374 0303 *تێبینی: تکایە لەگەڵ نارنی CV ئاماژە بدە بە پۆستی دیاری کراو.*