گەڕانەوە بۆ کارەکان

شرۆڤە

📢 هەلی کار لە Vida Smart Home ڤیدا سمارت هۆم، کۆمپانیای تایبەت بە سیستەمەکانی ماڵی زیرەک و تەکنەلۆژیای نوێ، بۆ بەهێزکردنی تیمەکەی بەدوای کەسێکی لێهاتوو و خاوەن توانادا دەگەڕێت. 💼 پۆست: پسپۆڕی بەڕێوەبردنی ئۆفیس و فرۆشتن 📍 شوێنی کار: سلێمانی 👩‍💼👨‍💼 ڕەگەز: بۆ هەردوو ڕەگەز 🔹 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: - بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کارەکانی ڕۆژانەی ئۆفیس. - فرۆشتن و وەڵامدانەوەی داواکاری و پێداویستییەکانی کڕیاران. - پێشنیارکردنی بیرۆکە و ڕێگای نوێ بۆ گەشەپێدانی کار، بەگوێرەی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و گۆڕانکارییەکانی بازار. - بەشداریکردن لە دروستکردن و پێشکەشکردنی ڤیدیۆ و ناوەڕۆکی ڕیکلامی بۆ Vida Smart Home. 🔹 مەرج و تواناکان: - زانینی زمانی کوردی و عەرەبی بە ئاستێکی زۆر باش مەرجە. - زانینی زمانی ئینگلیزی خاڵێکی ئەرێنییە و شانسی وەرگرتن زیاد دەکات. - توانای پەیوەندی‌کردنی باش و خزمەتگوزارییەکی باش بە کڕیار. - شارەزایی باش لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی Microsoft Office. - هەبوونی زانیاری لەسەر سیستەمەکانی ماڵی زیرەک (Smart Home) و شێوازی بەکارهێنانیان، شانسی وەرگرتن زیاد دەکات. 🔧 بۆ کاندیدی نێر: ئەگەر کاندیدەکە توانای کارکردنی کارەبایی و کارە تەکنیکییەکان و شارەزایی لە دامەزراندن و بەستنەوەی دەستەی دەرگای زیرەک هەبێت، ئەمە خاڵێکی ئەرێنییە و شانسی وەرگرتنی کار زیاد دەکات. ⏰ کاتی کار: ٦ ڕۆژ لە هەفتەدا 🕙 ١٠:٠٠ی بەیانی – ٦:٠٠ی ئێوارە 💰 مووچە و کۆمیشن: لە کاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت. 📩 شێوازی پێشکەشکردن: تکایە CV ـەکەت بنێرە بۆ: 📧 [email protected] 📌 تێبینی: تکایە ناوی پۆستی کارەکە لە بابەتی ئیمەیڵەکەدا بنووسە.