وردەکاری کار
شرۆڤە
هەلی کار لە کۆمپانیای فارادای پۆستی کار: ئەندازیاری کارەبا (Electrical Engineer) شوێنی کار: سلێمانی بواری کار: سیستمی سۆلار و وزەی نوێبووەوە کۆمپانیای فارادای بۆ بەهێزکردنی تیمی ئەندازیاری و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانی سیستمی سۆلار، بانگهێشتی ئەندازیارانی کارەبا دەکات بۆ پۆستی Electrical Engineer. داواکارییەکانی پۆست: * شارەزایی و تێگەیشتنی باش لە Solar PV Systems و سیستمی وزەی خۆر. * ئەزموونی کاری پێشووتر لە بواری ئەندازیاری کارەبا، بە تایبەتی لە پڕۆژەکانی سۆلار. * شارەزایی لە بەرنامە ئەندازیاری و دیزاینەکان وەک AutoCAD و بەرنامە پەیوەندیدارەکان. * توانای دیزاین، پلاندانان و چاودێریکردنی پڕۆژەکانی سیستمی سۆلار. * توانای بەڕێوەبردن و ئیدارەکردنی پڕۆژە و کارکردن لەگەڵ تیمی ئەندازیاری. * توانای چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان و بڕیاردانی دروست لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژە. * پابەندی، وردبینی، بەرپرسیارێتی و توانای کارکردن بە شێوەی تیمی. 📩 شێوازی ناردنی CV ئەو کەسانەی کە خۆیان بە شیاوی ئەم پۆستە دەزانن، تکایە CV ـی نوێکراوەکانیان بنێرن بۆ: [email protected] ⚠️ تکایە لە کاتی ناردنی CV، لە بابەتی ئیمەیڵەکەدا بنووسن: «ئەندازیاری کارەبا»