وردەکاری کار
شرۆڤە
خاوەن کار: کۆمپانیای العُبەیدی ئۆتۆمبێل جۆری کار: سەرپەرشتیاری لۆجستیک (Logistics Supervisor) شوێن: هەولێر ئەرکەکان: • چاودێریکردنی گواستنەوە و گەیاندنی ئۆتۆمبێلەکان لە بەندەر، کۆگا، شۆڕووم و لقەکان. • ڕێکخستنی بارکردن، دابەزاندن و گواستنەوەی ئۆتۆمبێلەکان. • دڵنیابوون لە پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان لە کاتی گواستنەوە و هەڵگرتن. • هەماهەنگی لەگەڵ شۆفێر و کۆمپانیاکانی گواستنەوە. • پشتڕاستکردنەوەی مۆدێل، ژمارەی شاسی (VIN)، بڕ و بەڵگەنامەکان. • ئامادەکردن و پاراستنی بەڵگەنامەکانی گواستنەوە، Delivery Note و Vehicle Movement Records. • سەرپەرشتی کارمەندانی لۆجستیک و دابەشکردنی ئەرکە ڕۆژانەکان. • هەماهەنگی لەگەڵ بەشەکانی فرۆشتن، After Sales، کۆگا، دارایی و کارگێڕی. • چاودێریکردنی تێچووی گواستنەوە و پشکنینی فاکتۆرەکان. • ئامادەکردنی ڕاپۆرتە ڕۆژانە، هەفتانە و مانگانەکان. مەرجەکان: • بەکالۆریۆس لە لۆجستیک، بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکردن، بەڕێوەبردنی بازرگانی یان بوارێکی پەیوەندیدار. • لانیکەم ٣–٥ ساڵ ئەزموونی کاری لە لۆجستیک، گواستنەوە، کۆگا یان بواری ئۆتۆمبێل. • ئەزموونی سەرپەرشتی تیم پەسەندکراوە. • شارەزایی لە Microsoft Office، بە تایبەتی Excel. • زمانەکان: کوردیی سۆرانی، عەرەبی، ئینگلیزی (باش) پەیوەندی: [email protected]