گەڕانەوە بۆ کارەکان

شرۆڤە

خاوەن کار: کۆمپانیای جیهان مۆتۆرز (Cihan Auto-Trading Company) جۆری کار: کارمەندی کاشێر (Cashier) شوێن: سلێمانی کاتی کارکردن: ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، ٦ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا (شەممە تا پێنجشەممە) ئەرکەکان: پشکنین و هەڵسەنگاندنی پێش‌فاکتۆرەکان و دەرکردنی فاکتۆر لە سیستەمی Autoline بە وردی ١٠٠٪، تۆمارکردنی هەموو وەرگرتن و پارەدانە نەختینەییەکان، Debit Notes و Credit Notes لە سیستەم، پێشکەشکردنی Daily Cash Register بە بەرپرسیاری دەسەڵاتدار لە لق و ناردنی کورتەی ڕاپۆرت بۆ ناوەندی کۆمپانیا (HQ)، ئەنجامدانی مامەڵە نەختینەییەکان تەنها بە پشتبەستن بە پەسەندکردنی نووسراوی بەرپرسیارانی دەسەڵاتدار، پابەندبوون بە هەموو ڕێنمایی و فەرمانەکانی بەڕێوەبەرایەتی، پابەندبوون بە یاساکانی سەلامەتی، نهێنی‌پارێزی، کاتی کار، ڕێکارەکانی ئۆفیس، جلوبەرگ و ستانداردە ڕەفتارییەکان. مەرجەکان: شارەزایی لە کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی لە قسەکردن و نووسین، بەکالۆریۆس لە بواری پەیوەندیدار، ئەزموونی کاری یان Internship لە بوارێکی پەیوەندیدار، شارەزایی لە سیستەمەکانی Inventory، تۆمارکردن و بەڕێوەبردنی زانیاری، توانای کارکردنی سەربەخۆ و هەروەها کارکردن لەگەڵ تیم، توانای پەیوەندیکردنی نووسراو و زارەکی بە شێوەیەکی کاریگەر، وردبینیی بەرز و گرنگیدان بە وردەکارییەکان، شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر، شارەزایی لە Microsoft Word، Excel و Outlook، توانای ڕێکخستنی باش و بەڕێوەبردنی کارەکان، ئامادەیی بۆ گۆڕانکاری لە کاتی کارکردن، توانای باش لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرت. پەیوەندی: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdWcCjvtOyvDjQ1rXmHbe3QfMs_Cou4d7XEe17mmW8Hi7KHjw/viewform