وردەکاری کار
شرۆڤە
**📦 FJK-WHM | هەلی کار – بەڕێوەبەری کۆگا (Warehouse Manager)** 🏢 **کۆمپانیا:** کۆمپانیایەکی پێشەنگی FMCG 📍 **شوێنی کار:** هەولێر 💰 **مووچە:** 900,000 – 1,100,000 دیناری عێراقی 📅 **دوا ڕۆژی وەرگرتنی داواکاری:** 25/07/2027 **FJK (Find Job in Kurdistan)** بە نیابەتی کۆمپانیایەکی پێشەنگی FMCG لە هەولێر، بەدوای **بەڕێوەبەری کۆگا (Warehouse Manager)** ـێکی شارەزا دەگەڕێت. **📋 ئەرکە سەرەکییەکان:** بەڕێوەبردنی پڕۆسەی وەرگرتن، هەڵگرتن، کۆکردنەوە و دابەشکردنی کاڵا. کۆنترۆڵکردنی هەموو جووڵەکانی ستۆک لە ڕێگەی **Odoo ERP**. پاراستنی وردیی ژمارەی ستۆک و لێکۆڵینەوە لە جیاوازییەکان. پلاندانان و چاودێریکردنی ژماردنی ستۆک بە شێوەیەکی ڕێکخراو. بەڕێوەبردنی هەڵگرتنی بەرهەمە ساردکراو، فریزکراو و وشکەکان. چاودێریکردنی بەرواری بەسەرچوون، کاڵای زیانلێکەوتوو و دۆخی شوێنی هەڵگرتن. هەمئاهەنگیکردن بۆ گەیاندنی کاڵا بۆ لقەکان و شارەکانی تر. باشترکردنی ڕێکخستنی ناوەوەی کۆگا و کارایی کار. سەرپەرشتیکردن، ڕاهێنان و هەڵسەنگاندنی تیمی کۆگا. ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ستۆک، گەیاندن و کارایی کۆگا. دڵنیابوون لە پاکوخاوێنی، پاراستن و سەلامەتیی شوێنی کار. **✅ مەرجەکان:** لانیکەم **3 ساڵ ئەزموون** لە بەڕێوەبردنی کۆگا، لۆجستیک یان بەڕێوەبردنی ستۆک. ئەزموونی پێشووی سەرپەرشتیکردنی تیمی کۆگا. زانیاریی باش لە سیستەمی کۆنترۆڵ و ژماردنی ستۆک. ئەزموون لە **Odoo، ERP** یان **Warehouse Management System (WMS)** خاڵی بەهێزە. توانای سەرکردایەتی، ڕێکخستن و چارەسەرکردنی کێشەکان. توانای بەڕێوەبردنی چەند کۆگایەک و کارکردن لەژێر فشاردا. شارەزایی باش لە **Microsoft Excel** و ئامادەکردنی ڕاپۆرت. 📩 **بۆ ناردنی CV:** WhatsApp: **07500177279** 🆔 **کۆدی هەلی کار:** **FJK-WHM**