وردەکاری کار
شرۆڤە
خاوەن کار: کۆمپانیایەکی دیار و چالاک لە بواری پڕۆژەکان جۆری کار: ژمێریار شوێن: سلێمانی مووچە: گفتوگۆ لە کاتی چاوپێکەوتن کاتژمێری کار: ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا (٨:٠٠ بۆ ١٦:٠٠) ڕۆژەکانی کار: شەممە تا پێنجشەممە ڕۆژی پشوودان: هەینی ئەرکەکان: تۆمارکردنی مامەڵە و تێچوونە حیسابییە ڕۆژانەکان بە وردی ئامادەکردنی ڕاپۆرت و دۆخی دارایی بە شێوەی مانگانە، وەرزی و ساڵانە بەڕێوەبردن و بەدواداچوونی حیسابی کڕیاران و دابینکەرەکان ئەنجامدانی Bank Reconciliation بە شێوەیەکی بەردەوام پشکنینی پسووڵەکان، خەرجییەکان و بەڵگەنامە دارایییەکان ئامادەکردنی ڕاپۆرتی Cash Flow و هاوکاری لە ئامادەکردنی بودجە بەدواداچوون بۆ پابەندییە باجییەکان هاوکاری لەگەڵ وردبینە ناوخۆیی و دەرەکییەکان شیکردنەوەی زانیارییە دارایییەکان و پێشنیارکردنی گونجاو مەرجەکان: بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ژمێاری، دارایی یان بواری پەیوەندیدار لایەکەم ٦ ساڵ ئەزموونی کاری پەیوەندیدار بە ژمێریاری توانای باش لە زمانی عەرەبی (خوێندنەوە، نووسین و قسەکردن) زانیاری باش لە بنەماکانی ژمێریاری، باج و ڕاپۆرتە دارایییەکان شارەزایی لە QuickBooks و Microsoft Office بە تایبەتی Excel توانای شیکردنەوەی داتا و چارەسەرکردنی کێشەکان وردبینی و پابەندبوون بە نهێنی