وردەکاری کار
شرۆڤە
📢 **FJK هەلی کار** **👨💼 ناوی پۆست: Sales Representative** 🏢 بوار: لۆجستیک و گواستنەوە (Skylla) 📍 شوێنی کار: هەولێر 🕘 کاتی کار: ٩:٠٠ بەیانی – ٥:٠٠ ئێوارە 📅 ڕۆژانی کار: ٦ ڕۆژ لە هەفتە 👨👩👧 ڕەگەز: نێر و مێ 📝 جۆری کار: تەواو کات (٣ مانگ ماوەی تاقیکردنەوە) **ئەرکەکان** دۆزینەوەی کڕیار و دەرفەتی بازرگانی نوێ لە بواری لۆجستیک و گواستنەوە. دروستکردن و پاراستنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ کڕیاران و کۆمپانیاکان. ناساندن و فرۆشتنی خزمەتگوزارییەکانی لۆجستیک، گواستنەوە و بارگواستن. بەردەوامبوون لە پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران و دڵنیابوون لە ڕەزامەندییان. هاوکاری لەگەڵ تیمی ئۆپەریشن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی باش. گەیشتن بە ئامانجەکانی فرۆشتنی مانگانە. **مەرجەکان** بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دیپلۆم (پێشنیار دەکرێت لە بواری لۆجستیک و گواستنەوە). ئەزموونی پێشوو لە فرۆشتن، بە تایبەتی لە بواری لۆجستیک، گواستنەوە، Freight Forwarding یان Supply Chain. توانای باش لە پەیوەندی، گفتوگۆ و دانوستاندن. توانای کارکردنی سەربەخۆ و گەیشتن بە ئامانجی فرۆشتن. توانای دروستکردنی تۆڕی پەیوەندی و کارکردن لەگەڵ کڕیاران. مۆڵەتی شۆفێری بە سوودە. زمانی کوردی و عەرەبی (گفتن و نووسین) بە باشی بزانێت. **باشترە ئەگەر** شارەزایی لە پرۆسەکانی ناردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. ئەزموون لە B2B Sales و بەڕێوەبردنی Corporate Accounts. توانای شیکردنەوەی بازاڕ و چاودێریکردنی ڕکابەران. زمانی زیاتر خالێکی بەهێزە. 📩 **چۆنیەتی ناردنی CV** تکایە CV ـەکەت بنێرە بۆ: **[email protected]** **لە Subject ـی ئیمەیڵەکە ناوی پۆست (Sales Representative) بنووسە.**