وردەکاری کار
پاسەوان
شرۆڤە
📢 هەلی کار لە کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر
کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر (U.S. Mission in Iraq) هەلی کار ڕادەگەیەنێت بۆ پۆستی پاسەوانی چەکدار (Guard – Armed) لە بەشی Regional Security Office / Local Guard Force (RSO/LGF).
📍 شوێنی کار: هەولێر – عێراق
👥 داواکاری: بۆ هەموو داواکاران کراوەیە.
📅 ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری:
لە 21/07/2026 تا 04/08/2026
💰 مووچە و کاتی کار
- مووچەی ساڵانە: 33,104 دۆلاری ئەمریکی
- مووچەی مانگانە: نزیکەی 2,759 دۆلاری ئەمریکی
- جۆری کار: دەوامی تەواو (Full-Time)
- کاتی کار: 40 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا
🎓 پێداویستی خوێندن
- تەواوکردنی قۆناغی سەرەتایی (پۆلی شەشەم) پێویستە.
💼 ئەزموون
- لانیکەم 3 ساڵ ئەزموون لە یەکێک لەم بوارانە:
- سەربازی
- پۆلیس
- پاسەوانی و پاراستنی ئاسایش
🌐 پێداویستی زمان
- زانینی باشی زمانی کوردی (لەوانەیە تاقیبکرێتەوە).
- زانینی سەرەتایی زمانی ئینگلیزی.
📋 زانیاری و لێهاتووییە پێویستەکان
- زانینی ڕێوشوێنی وەڵامدانەوەی دۆخی لەناکاو و ئاگادارکردنەوە.
- شارەزایی لە ئامێر و ڕێکارە نوێکانی پاراستنی ئاسایش.
- زانینی نەریت و کەلتووری ناوخۆ.
- زانینی یاسا و ڕێساکانی بەکارهێنانی چەک (لەوانەیە تاقیبکرێتەوە).
- توانای بەکارهێنانی سیستەمی کۆنترۆڵی ئاسایش، ئالاڕم، ئامێری پەیوەندی و AED.
- توانای بەکارهێنانی ئامێرەکانی کوژاندنەوەی ئاگر و کەرەستەکانی پاراستنی کەسی.
- توانای وەستان یان ڕۆیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ لە هەموو جۆرە کەشوهەوادا.
- ئامادەیی بۆ کارکردن لە شەفتی ڕۆژ، شەو، پشووی هەفتانە و ڕۆژانی پشووی فەرمی.
- داواکار دەبێت 25 ساڵ یان زیاتر بێت بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی چەک.
📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن
داواکارییەکەتان لە ڕێگەی پۆرتاڵی فەرمیی دامەزراندنی U.S. Mission پێشکەش بکەن:
🔗 https://erajobs.state.gov/dos-era/vacancy/viewVacancyDetail.hms?_ref=k1jya2f3pt0&returnToSearch=true&jnum=76379&orgId=151
#All_Kurdistan_Jobs