گەڕانەوە بۆ کارەکان

شرۆڤە

خاوەن کار: کۆمپانیایەکی مارکێتینگ جۆری کار: بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆن (Operations Coordinator) شوێن: هەولێر ڕەگەز: مێ ئەرکەکان: بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی کارەکانی ڕۆژانەی ئۆفیس، دروستکردن و پەرەپێدانی ناوەڕۆک و نووسینی دەق بۆ سۆشیال میدیا، پشکنین، دەستکاریکردن و ڕاستکردنەوەی ناوەڕۆکی تیم، دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە پیشەییەکان لەگەڵ کڕیاران، بەشداریکردن لە کۆبوونەوە لەگەڵ کڕیارە هەنووکەیی و ئەگەرییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، ئامادەکردنی پلانی ناوەڕۆکی مانگانە، ئامادەکردنی پێشنیار و پروپۆزاڵی پیشەیی بۆ کڕیاران، ڕێکخستنی ئەرکەکان و دڵنیابوون لە تەواوبوونی پرۆژەکان لە کاتی دیاریکراودا. مەرجەکان: کەسێکی ڕێکراو، بەرپرسیار و وردبین بێت، توانای پەیوەندیکردنی بەهێز و مامەڵەکردنی پیشەیی هەبێت، توانای نووسینی باش هەبێت، تێگەیشتنێکی باشی لە مارکێتینگ و سۆشیال میدیا هەبێت، توانای بەڕێوەبردنی چەندین کار لە هەمان کاتدا هەبێت، زمانی کوردی و ئینگلیزی بە شێوەیەکی شارەزایانە. پەیوەندی: 0750 076 9009